37 هاووڵاتی باشوور له فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌نقه‌ره گیریان خواردووه
K24 - ئه‌نقه‌ره:
په‌یامنێری كوردستان 24 له ئه‌نقه‌ره‌وه، له باره‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی 37 گهشتیارله فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌نقه‌ره، كه هاووڵاتی باشووری كوردستانن رایگه‌یاند، تا ئێستا لایه‌نه فه‌رمییه‌كان هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كیان له باره‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئه‌و گه‌شتیارانه نه‌داوه.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، ئه‌وان بۆ وه‌رگرتنی زانیاری سه‌ردانی فه‌رمانگه‌ی پاسپۆرت و ئاسایشیان كردووه، به‌ڵام هیچ زانیارییه‌كان پێنه‌دراوه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌نقه‌ره رایگه‌یاندووه، ده‌ستبه‌سه‌ركردن و راگرتنی ئه‌و گه‌شتیارانه په‌یوه‌ندی به لایه‌نی سیاسی و ئه‌منییه‌وه نییه، به‌ڵكو كێشه له پاسپۆرتی ئه‌واندا هه‌یه.
په‌یامنێری كوردستان 24 راشیگه‌یاند، دوو فڕۆكه له هه‌ولێره‌وه گه‌یشتوونه‌ته فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌نقه‌ره، به‌ڵام ته‌نها گه‌شتیارانی یه‌ك فڕۆكه ئه‌و كێشه‌یه‌یان بۆ دروستبووه و به‌شێك له گه‌شتیارانی فڕۆكه‌ی دووه‌میش رێگه‌یان پێدراوه فڕۆكه‌خانه جێبهێڵن و بچنه ناو ئه‌نقه‌ره، به‌ڵام هێشتا 37 گه‌شتیار به ده‌ستبه‌سه‌ری ماونه‌ته‌وه.
یه‌كێك له‌وانه‌ی له‌ناو فڕۆكه‌خانه‌كه‌دا ده‌ستبه‌سه‌ره تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، ئه‌وان هیچ پێداویستییه‌كیان له‌ناو فڕۆكه‌خانه‌كه‌دا بۆ دابین نه‌كراوه و داواش له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه‌یان به هانایانه‌وه بچن.
به گوێره‌ی نووسراوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا بێت، ده‌بوایه ئه‌مڕۆ به‌شێك له‌وان رێگه‌یان پێبدرێت فڕۆكه‌خانه جێبهێڵن و هه‌ندێكیشیان سبه‌ی هه‌ینی، به‌ڵام تا ئێستا روون نییه ئه‌و 37 گه‌شتیاره كه‌ی رێگه‌یان جێهێشتنی فڕۆكه‌خانه‌كه‌یان پێده‌درێت.