سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان دۆخى عێراق له‌گه‌ڵ باڵيۆزى ئه‌ڵمانيا تاوتوێ ده‌كات
هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌ميشه ئاماده‌يه بۆ چاره‌سه‌كردنى كێشه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فيدراڵيى عيێراق
K24 - هه‌ولێر:
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 28ـی ئادار / مارسی 2022 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له مارتين يێگه‌ر باڵيۆزى ئه‌ڵمانياى فيدراڵ له عێراق كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسيى عێراق و هه‌وڵه‌كان بۆ راستهڕێكردنى پرۆسه‌ى سياسى كه ببێته مايه‌ى ئارامى و سه‌قامگيرى، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دۆخى هه‌رێمى كوردستان، تاوتوێ كران.
نێچيرڤان بارزانى جه‌ختى له‌وه كرده‌وه، خاڵى هه‌ره گرنگ بۆ عێراق و داهاتووى پرۆسه‌ى سياسى له وڵات، سه‌قامگيرى و ده‌رفه‌تى گفتوگۆيه بۆ تێپه‌ڕاندنى جياوازييه‌كان و گه‌يشتن به خاڵى هاوبه‌ش، بۆ ئه‌وه‌ى پرۆسه‌كه به شێوه‌يه‌كى دروست بچێته پێشه‌وه.
هه‌روه‌ها دووپاتى كرده‌وه هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌ميشه ئاماده‌يه بۆ چاره‌سه‌كردنى كێشه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فيدراڵيى عيێراق به گفتوگۆ و له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور به شێوه‌يه‌ك كه هه‌مووان براوه بن و سه‌قامگيرى و په‌يوه‌ندييه‌كى دروست له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بهێنێته دى.
لاى خۆيه‌وه باڵيۆزى ئه‌ڵمانيا وێڕاى خستنه‌ڕووى به‌رنامه‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان، جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه ئه‌ڵمانيا و وڵاتانى ئه‌ورووپا به بايه‌خه‌وه سه‌يرى پرۆسه‌ى سياسى و سه‌قامگيرى له عيراق ده‌كه‌ن و خوازيارن پرۆسه‌ى سياسى هه‌نگاو به‌ره‌و پێشه‌وه بنێت.
له ديدارهكهدا كونسولى گشتيى ئه‌ڵمانيا به وه‌كاله‌ت له هه‌ولێر و شاندێك، ياوه‌رى باڵيۆزى ئه‌ڵمانيا بوون.