مه‌سرور بارزانی یادداشتێكی لێكتێگه‌شتن له‌گه‌ڵ ئیمارات واژۆ ده‌كات
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئیمارات یادداشتێكی هاوبه‌ش واژۆ ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە (29ی ئادار/ مارسی 2022) لەگەڵ محەمەد قرقاوی، وەزیری کاروباری ئەنجومەنی وەزیرانی دەوڵەتی ئیمارات، یادداشتێکی لەیەکتێگەیشتنی دەربارەی ئاڵوگۆڕی زانیاری و شارەزایی لە بواری نوێکردنەوەی کاروباری حکومەتداری واژۆ کرد.
لە ناوەڕۆکی لەیەکتێگەیشتنەکەدا، ئاماژە بە پەیوەندی و هەماهەنگیی بەهێزی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئیمارات کراوە، کە لەو چوارچێوەیەدا، دەوڵەتی ئیمارات هاوکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات لە پێشخستنی کاروبارەکانی حکومەت و برەودان بە توانا مرۆیی و دامودەزگاکانی حکومەت و سوود وەرگرتن لە ئەزموونی سەرکەوتووی ئیمارات لە بواری حکومەتی ئەلیکترۆنی و بەدیجیتەڵکردنی خزمەتگوزارییەکان.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوای ئاماده‌بوونی له كۆڕبه‌ندی جیهانیی وزه، ئه‌مڕۆش له لوتكه‌ی جیهانیی حكومه‌ته‌كان به‌شداری له پانێڵێك به ناوونیشانی "داهاتووی وزه و قۆناغی دوای نه‌وت" ده‌كات.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ میر عه‌بدولعه‌زیز بن سه‌لمان ئال سعود، وه‌زیری وزه‌ی سعودیه و سوهه‌یل بن محه‌مه‌د ئال مه‌زروع، وه‌زیری وزه و ژێرخانی ئیمارات به‌شداری پانێله‌كه ده‌كات.