وه‌زیری دارایی سعودیه: هه‌رێمی كوردستان و سه‌قامگیرییه‌كه‌ی به‌لای ئێمه‌وه گرنگه
مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ وه‌زیری دارایی سعودیه كۆده‌بێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (29ی ئادار/ مارسی 2022) لە پەراوێزی لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە دوبەی لەگەڵ محەمەد ئەلجەدعان، وەزیری دارایی عەرەبستانی سعودی کۆبووه‌وە.
لە کۆبوونەوەکەدا، کە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت ئامادەی بوو، گفتوگۆ دەربارەی دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە و برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عەرەبستانی سعودی کرا. جەخت لە گرنگیی بەرەوپێشبردنی هەماهەنگیی و هاریکاری نێوان هەردوولادا لە هەموو بوارەکاندا كرایه‌وه.
دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌زیری دارایی سعودیه بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سهركهوتوومان له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام دا، له بواره جیاوازه‌كاندا په‌ره به په‌یوه‌ندییه‌كانمان ده‌ده‌ین، له باشتره‌وه بۆ باشترین.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هه‌رێمی كوردستان و سه‌قامگیرییه‌كه‌ی به‌لای ئێمه‌وه گرنگه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆمان له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییه‌كانی نێوانمان كرد، له بواره جیاوازه‌كاندا، باسمان له‌وه‌ش كرد، چی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌قامگیری له ناوچه‌كه به‌رقه‌رار بكه‌ین و هاوكاری یه‌كتربین.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی نێردراوی كوردستان24، زیاتر له 110 پانێل له هۆڵی جیاجیا له لوتكه‌ی حكومه‌ته‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كه بڕیاره دوو رۆژ بخایه‌نێت، سه‌ركرده‌ی وڵاتان و سه‌رۆكی كۆمپانیاكان له په‌راوێزی لوتكه‌كه دیداری تایبه‌تیان ده‌بێت.