نێچيرڤان بارزانى و‌ شێخ جه‌مال ئه‌لزارى دۆخى عيراق تاوتوێ ده‌كه‌ن

هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ تێپه‌ڕاندنى قۆناغه‌كه‌ كرده‌وه

نێچيرڤان بارزانى و‌ شێخ جه‌مال ئه‌لزارى دۆخى عيراق تاوتوێ ده‌كه‌ن
نێچيرڤان بارزانى و‌ شێخ جه‌مال ئه‌لزارى دۆخى عيراق تاوتوێ ده‌كه‌ن

K24 - هەولێر:

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 29ـی ئادار / مارسی 2022  نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، ‏پێشوازى له‌ شێخ جه‌مال ئه‌لزارى، ئه‌ميندارى گشتيى پرۆژه‌ى نيشتمانيى عێراقى كرد.‏

له‌ ديدارێكدا دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسيى عێراق و هه‌وڵ و ئه‌نجامه‌كانى به‌ڕێوه‌چوونى ‏دانيشتنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌ركۆمار و ده‌ستنيشانكردنى سه‌رۆك وه‌زيرانى ‏داهاتووى حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراقيان تاوتوێ كرد.‏

بۆ تێپه‌ڕاندنى قۆناغه‌كه‌ و ‏ته‌حه‌دييه‌كانى ئێستا و داهاتووى به‌رده‌م پرۆسه‌ى سياسى له‌ وڵات، هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ سه‌ر گرنگى رێكه‌وتنی هێز و پێكهاته‌ عێراقييه‌كان بۆ ره‌چاوكردنى ‏به‌رژه‌وه‌نديى باڵاى نيشتمان، كرده‌وه‌.