رۆژنامەیەکی بەناوبانگی رووسی تا کۆتایی شەڕ کارەکانی راگرت
بڕیاریدا ئهو خهڵاتی نۆبڵی ئاشتییهی كه پێی بهخشرابوو، له زیادكردنێكی ئاشكرا بیفرۆشێت و داهاتهكهی بۆ ئاوارهكانی ئۆكرانیا تهرخان بكات

K24 – هۆڵەندا:
بەهۆی پرنسیپی کاری رۆژنامەگەری و دژی شەڕ رۆژنامەیەکی بەناوبانگی رووسی '' نوۆڤێ گازێتە'' کارەکانی رادەگرێت و رۆژنامەکە دەرناچێت.
بەڕێوەبەری '' نوۆڤێ گازێتە'' وەک لە تویتەرەکەی خۆیەوە رایگەیاندووە و داوا لە فرۆشتنی ئازاد (مەزات) دەکات، مەدالیای خەڵاتی نۆبڵەکەی بۆ ئاشتی، بەر لە ساڵێک پێی بەخشرابوو، لەگەڵ چەند رۆژنامەنووسێکی دیكهدا له زیادكردنێكی ئاشكرا بیفرۆشێت و داهاتەکەی بدرێت بەو کەسانەی ئاوارەبوون و ناچاربوون له ئۆکرانیا ماڵ و حاڵی خۆیان جێبهێڵن.
ئەو هەستەش لە نووسینی رۆژنامەکەیەوە دیارە، کە دەنووسێت "بەشداری پەنابەر، بریندار و منداڵەکانی پێویستیان بە هاوکاری پزیشکی خێرا هەیە، گەرچی هاوکارییەکانیش گرنگ بۆ تۆ وەک تاك، بەڵام بۆ کەسانی دیكه دەتوانێت نرخێکی زۆری هەبێت" ئەوە ئەو هۆکارەیە، کە دیمیتری موراتۆڤ، رۆژنامەنووسی بەناوبانگ و بەڕێوەبەری ''نوۆڤێ گازێتە'' بڕیاردا ئهو مەدالیای نۆبڵەکهی بۆ ئاشتی لە ساڵی 2021 پێیبەخشرا، ببخشێتهوه.

موراتۆڤ رایدەگەیەنێت: لە ئۆکرانیا 10 ملیۆن ئاوارە هەیە و پێویستیان بە هاوکاری خێرا هەیە، بۆیە داوا لە ماڵی مەزات دەکات زوو وەڵامی بدەنەوە و کارە ئهنجام بدهن.
موراتۆڤی رۆژنامەنووسی رووسی خاوەن نۆبڵی ئاشتی، بەردەوام داکۆکیکاربووە لە ئازادی بیروڕا، دیموکراتی، میدیای ئازاد و سەربەخۆ و ئاشتیەکی درێژخایەن، لە شەڕی رووسیا و ئۆکرانیادا داواکاربووە، شەڕ و دژایەتیکردنی یەکتر رابگیرێت، دیل و زیندانیکراوەکان بگۆڕدرێنەوە، تەرمی قوربانییەکان بدرێتەوە، گەرەنتی رێڕەوە مرۆییەکان بدرێت و هاوکاری کەسانی سڤیل بکرێت و پشتگیری و هاوکاری ئاوارەکان بکرێت.
ئهو رۆژنامهنووسه لەبەر هەڵوێستی بەردەوامی مرۆیی و دژی هەموو شەڕ و توندوتیژییەك و کاری بەردەوامی لە بواری رۆژنامەگەریی خۆیدا، بڕیاریدا رۆژنامەکەی ''نوۆڤێ گازێتە'' تا کۆتاییهاتنی شەڕی دژی ئۆکرانیا رابگرێت و هیچ ژمارەیەکی رۆژنامەکە و چالاکی رۆژنامەنوسی ئهنجام نهدات، وەک ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر ئەو هێرشکارییەی رووسیا دژی ئۆکراینا. ئەو بڕیارەشی لە رۆژنامە و میدیاکانی جیهان دەنگی دایەوە و ئەو هەڵوێستەی بەرز نرخێندرا.
دیمیتری ئاندرێڤیچ موراتۆڤ، رۆژنامەنووس و پێشکەشکاری تەلەفزیۆن، لە 30ی تشرینی یەکەمی ساڵی 1961، لە شاری کوژبیسێڤ لە رووسیا لەدایک بووە و یەکێکە لە رۆژنامەنووسە چالاک و دیارەکانی رووسیا.

