روسیا له بواری وزه هاوكاری هه‌رێمی كوردستان ده‌كات
كۆمپانیاكانی روسیا ده‌یانه‌وێ له هه‌رێمی كوردستان وه‌به‌رهێنان بكه‌ن
K24 – هه‌ولێر
وه‌زیری وزه‌ی روسیا ئەلكساندەر نۆڤاك له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی رایگه‌یاند مۆسكۆ له بواری وزه هاوكاری هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ری فه‌رمی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، شانده‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی له په‌راوێزی كۆڕبه‌ندی ئابووریی جیهانی له سان پێترسبێرگ له‌گه‌ڵ وه‌زیری وزه‌ی روسیا كۆبووه‌وه.
نۆڤاك له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسی له‌وه كردووه كه دەكرێ داهاتووی وزە و بوارەكانی دیكە لە هەرێمی كوردستان زیاتر پەره‌ی پێ بدرێت و روسیاش خوازیاری ئەوەیە كۆمپانیاكانیان بەشداری لە پەرەپێدانی بواری وزە لە هەرێمی كوردستان بكەن و دەتوانن لە بواری كۆمەڵایەتی و خزمەتگوزاریش بۆ خزمەتكردنی كۆمەڵگەی كوردستان ڕۆڵی خۆیان ببینن.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پشتگیری حكومه‌ته‌كه‌ی پیشاندا بۆ هاتنی كۆمپانیا روسییەكان بۆ هەرێمی كوردستان بۆ وەبەرهێنان لە بواری وزە و بوارەكانی دیكە بە جۆرێك كه هەرێمی كوردستان بتوانێت سوود لە ئەزموونی روسیا لەو بوارانە وەربگرێت.
بۆ ئه‌وه‌ش ئاماژه به بوونی كۆمپانیای گازپرۆم له هه‌رێمی كوردستانی كرد و رایگه‌یاند كۆمپانیای گازپرۆم نەفتی روسی سەرەڕای بارودۆخی ناوچەكە لەسەر كارەكانیان لە هەرێمی كوردستان بەردەوامه و حكوومەتی هەرێمی كوردستانیش ئاسانكاری بۆ فراوانكردن و باشتر بەڕێوەبردنی كارەكانیان لە هەرێمی كوردستان ده‌كات.