خورماتوو: پێشمه‌رگه هێرشێكی داعش تێك ده‌شكێنێت
داعشی ده‌ستی به‌سه‌ر چوار گوندی ژێر ده‌سه‌لاتی حه‌شدی شه‌عبی گرتووه
K24 – هه‌ولێر
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی خورماتوو و جێگه‌ره‌كه‌ی و سێ ئه‌فسه‌ری تر‌و ژماره‌یه‌ك پۆلیس له هێرشێكی چه‌كدارانی داعشی له باشووری خورماتوو كوژراون.
هێرشه‌كه پاش ئه‌وه‌ی هات كه ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له گوندی پیر ئه‌حمه‌د روویدا و هێزه‌كانی پۆلیس به‌ره‌و شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه ده‌چن، به‌ڵام له رێگا ده‌كه‌ونه بۆسه‌یه‌كی چه‌كدارانی داعشی كه به كه‌ڵك وه‌رگرتن له تاریكی شه‌و دزه‌یان كردبووه ناوچه‌كه.
په‌یامنێری (كوردستان)24 له خوماتوور رایگه‌یاند چه‌كدارانی داعش هه‌روه‌ها هێرشیان كرده سه‌ر هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له باشووری گوندی زه‌رگه، كه ده‌كه‌وێته سه‌ر رێگه‌ی خورماتوو – تكریت. له سه‌ره‌تای هێرشه‌كه‌دا چه‌كدارانی داعش ده‌ستی به‌سه‌ر چوار گوندی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حه‌شدی شه‌عبی ده‌گرن و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌كی ئه‌فسه‌ر و پۆلیس كوژراون و پاشان به‌ره‌و سه‌نگه‌ره‌كانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه پێشڕه‌وییه‌كان كرد، به‌ڵام تووشی به‌رگری توندی هێزی پێشمه‌رگه بوون.