ئانۆ جه‌وهه‌ر: ته‌نیا ده‌توانی به كورد بڵێی كوردستان ته‌نیا هی ئێوه نییه
K24 – هه‌ولێر:
ئانۆ جه‌وهه‌ر، وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ته‌نیا له كوردستاندا و به كورد ده‌توانی بڵێی كوردستان ته‌نیا هی ئێوه نییه و هی هه‌موومانه، به هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی زۆرینه له ناوچه‌كه‌دا ناتوانی ئه‌وه بڵێی.
ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر، ئاشووری سریان كلدانه‌كان ئاهه‌نگی سه‌ری ساڵ و جه‌ژنی ئه‌كیتۆیان گێڕا و پێیان نایه ساڵی 6772ی ئاشووریی بابلییه‌وه.
به‌و بۆنه‌یه‌وه ئانۆ جه‌وهه‌ر به زمانی ئینگلیزی وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و تێیدا ستایشی پێكه‌وه‌ژیانی له هه‌رێمی كوردستان كرد.
ئانۆ جه‌وهه‌ر گوتی: ئه‌م پێكه‌وه‌ژیانه‌ی هه‌مووان له كوردستان به‌رهه‌می سینگفراوانی و سیاسه‌تی ژیرانه و حیكمه‌تی سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌مانه و سه‌دان ساڵه كورد و سه‌رجه‌م پێكهاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بییه‌كانی دیكه به‌یه‌كه‌وه ده‌ژین.
گوتیشی: مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان روانگه‌یه‌كی فراوان و قووڵی بۆ پێكه‌وه‌ژیان هه‌یه و وه‌زیرێكی كابینه‌كه‌ی كه ئایدن مه‌عرووف، كه‌سایه‌تی توركمانییه ته‌رخانكردووه بۆ كاروباری پێكهاته‌كان.
ئه‌وه‌شی گوت: كوردستان شایه‌نی زۆر شتی زیاتره و گرنگه زۆرتر له لایه‌ن دۆسته‌كانمانه‌وه پشتیوانی لێ بكرێت.