پارتی و سیاده راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌ش بڵاو ده‌كه‌نه‌وه
"جه‌خت له شه‌راكه‌تی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانێتی سه‌درییه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه، بێ ئه‌وان حكومه‌تێكی به‌هێز له عێراق دروست نابێت"

K24- هه‌ولێر:
پارتی دیموكراتی كوردستان و هاوپه‌یمانی سیاده، به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شیان له‌باره‌ی هه‌ڵوێسته تازه‌كه‌ی موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، هه‌ڵوێست و پێشنیازه‌كه‌ی موقته‌دا سه‌در بۆ خێرا هه‌نگاونان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێكی به‌هێز به‌رز ده‌نرخێنین.
پارتی و هاوپه‌یمانی سیاده له راگه‌یه‌ندراوه هاوبه‌شه‌كه‌یاندا، هه‌ڵوێسته‌كه‌ی موقته‌دا سه‌در له پێناو پێكهێنانی حكومه‌تێكی به‌هێز بۆ چاره‌سه‌ری كۆمه‌ڵێك دۆسییه‌ی ئاڵۆز كه رووبه‌ڕووی گه‌لی عێراق بووه‌ته‌وه به‌رزده‌نرخێنن.
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: جه‌خت له شه‌راكه‌تی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانێتی سه‌درییه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه، بێ ئه‌وان حكومه‌تێكی به‌هێز له عێراق دروست نابێت.
له راگه‌یه‌ندراوه هاوبه‌شه‌كه‌ی پارتی و ئاماژه به‌وه كرا، به روونی رایده‌گه‌یه‌نین پابه‌ندین به رزگاركردنی نیشتمان، كه عێراقییه‌كان چاوه‌ڕێن.
جه‌ختیش له گفتوگۆی نیشتمانی له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نێك كراوه‌ته‌وه، بێ ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی بۆ ئه‌وه‌ی عێراق بگات به كه‌ناری ئارام.
سیاده و پارتی روونیانكرده‌وه، پێداگیری له برایه‌تی نێو ماڵی برایانی شیعه ده‌كه‌ینه‌وه. هه‌روه‌ها هاتووه: "بۆ دیاریكردنی كه‌سایه‌تییه‌ك له‌لایه‌ن سه‌درییه‌كانه‌وه بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق و نیشاندانی به‌رنامه‌ی كار كه په‌یوه‌ست بێت له‌گه‌ڵ واقیعی عێراق و به پاڵپشتی ته‌واوی پێكهاتكان و هێزه سیاسییه‌كان.
