نرخی نه‌وت پاش هه‌فته‌یه‌ك به‌رز ده‌بێته‌وه

K24 – هه‌ولێر
نرخی نه‌وت له رۆژی هه‌ینی پاش هه‌فته‌یه‌ك بۆ یه‌كه‌مجار به‌رز ده‌بێته‌وه، كه به‌هۆی خۆدی بازاری نه‌وت و مه‌ترسیی كاریگه‌ری ده‌رچوونی به‌ریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا نزم ببوه.
نرخی نه‌وت خاوی برێنن بۆ گرێبه‌ستی ماوه درێژ 59 سێنت یان 1.3% به‌رز بووه و گه‌یشته 47.78 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك، كه له رۆژی پێشتر 3.6% نزم ببوو.
نه‌وتی خاوی رۆژهه‌ڵاتی تێكساسی ئه‌مریكی به به‌رزبوونه‌وه‌ی 37 سێنت یان 0.8% بۆ 46.58 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك به‌رزبووه.