لە هەندێک ناوچەی عێراق سبەی یەکەم رۆژی رەمەزانە
ئەمڕۆ تەواوکاری مانگی شەعبانە
.jpg)
K24 - هەولێر
شیعەکانی عێراق سبەی یەکشەممە دەکەنە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان.
نووسینگەی عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعە لە عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووتەوە، رۆژی شەممە تەواوکاری مانگی شەعبانە و رۆژی یەکشەممە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانە.
ئەمە لە کاتێکدایە دوای بینینی مانگ لە هەرێمی کوردستان و لای سوننەکانی عێراق و چەندین وڵاتی دیکە لە نێویاندا سعوودیە ئەمڕۆ شەممە 2/4/2022، وەک یەکەم رۆژی رەمەزان دیارکرا.
ساڵانە رۆژێک جیاوازی لە نێوان شیعە و سوننەکان هەیە لە بە رۆژووبوونی مانگی رەمەزان، هەروەها لە جەژنیشدا رۆژێک جیاوازی هەیە.