پیاوێك هاوسه‌ر و كچه‌ 2 ساڵییه‌كه‌ی به‌ تیزاب ده‌سووتێنێت

به‌ وێنه‌.. ژنه‌كه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌ و كچه‌كه‌ش له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌

پیاوێك له‌ سعودیه‌ ژن و منداڵه‌كه‌ی به‌ تیزاب ده‌سووتێنێت
پیاوێك له‌ سعودیه‌ ژن و منداڵه‌كه‌ی به‌ تیزاب ده‌سووتێنێت

K24 - هه‌ولێر:

به‌ گوێره‌ی راپۆرتێكی ماڵپه‌ڕی "سه‌به‌ق"، پیاوێك له‌ گه‌ڕه‌كێكی رۆژهه‌ڵاتی شاری جیدده‌ی سعودیه‌ كێشه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌بێت و ده‌بێته‌ ده‌مه‌قاڵیان و لێی ده‌دات، پیاوه‌كه‌ دواتر هاوسه‌ر و كچه‌ 2 ساڵییه‌كه‌ی به‌ تیزاب ده‌سووتێنێت.

ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌، شه‌وی رابردوو كێشه‌یه‌كی خێزانی له‌ نێوان دوو هاوسه‌ر له‌ گه‌ڕه‌كێكی رۆژهه‌ڵاتی شاری جیدده‌ درووست بووه‌، پیاوه‌كه‌ هێرشی كردووته‌وه‌ سه‌ر ژنه‌كه‌ی و لێیداوه‌، دواتر پیاوه‌كه‌ هه‌ر به‌وه‌نده‌ش نه‌وه‌ستاوه‌، تیزابی به‌ ژنه‌كه‌ی داكردووه‌ و ته‌واوی جه‌سته‌ی سووتاندووه‌.

كچه‌كه‌ ته‌مه‌نی دوو ساڵه‌
كچه‌كه‌ ته‌مه‌نی دوو ساڵه‌

سه‌رچاوه‌كه‌ روونیكرده‌وه‌، پیاوه‌كه‌ جگه‌ له‌ سووتاندنی ژنه‌كه‌ی، تیزابی به‌ كچه‌ دوو ساڵییه‌كه‌شی داكردووه‌ و جه‌سته‌ی سووتاوه‌، دانیشتووانی گه‌ڕه‌كه‌كه‌ ژنه‌كه‌ و منداڵه‌كه‌یان بۆ نه‌خۆشخانه‌ی "مه‌لیك فه‌هد" له‌ جیدده‌ گواستووه‌ته‌وه‌.

هه‌رچه‌نده‌ منداڵه‌كه‌ تا ئێستا له‌ژێر چاودێری پزیشكی دایه‌ و چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام ژنه‌كه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

كچه‌ دوو ساڵییه‌كه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ چاره‌سه‌ر ده‌كرێت
كچه‌ دوو ساڵییه‌كه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ چاره‌سه‌ر ده‌كرێت
باوكی تیزابی پێداكردووه‌
باوكی تیزابی پێداكردووه‌
كچه‌ دوو ساڵییه‌كه‌ له‌ژێر چاودێری پزیشكیدایه‌
كچه‌ دوو ساڵییه‌كه‌ له‌ژێر چاودێری پزیشكیدایه‌