پەرلەمانی پاکستان هەڵوەشایەوە
دەبێت لەماوەی 90 رۆژدا هەڵبژاردن بکرێت
K24 - هەولێر:
دوای بانگەوازەکەی سەرۆک وەزیرانی پاکستان، عیمران خان بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان، سەرۆک کۆماری پاکستان، عارف عەلوی پەرلەمانی هەڵوەشاندەوە.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی ئەنادۆڵ، سەرۆک کۆمار عارف عەلوی لە دوای بانگەوازەکەی سەرۆک وەزیران عیمران خان بەیاننامەیەکی فەرمی لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان بڵاوکردەوە.
جێگری وەزیری زانیاری و بڵاوکردنەوەی پاکستان، فاروق حەبیب لە هەژماری خۆی لە توڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاوی کردەوە کە لە ماوەی 90 رۆژدا، هەڵبژاردن ئەنجام دەدرێت.