به‌په‌له...یارییه‌كانی خولی نایابی كوردستان ڕاگیرا
بەهۆی بایکۆتکردنی ناوبژیوانانەوە یارییەکانی خولی نایابی تۆپی پێی کوردستان تا کاتێکی نادیار دەوەستێت.
ناوبژیوانانی كوردستان بایكۆتكردنی خوله‌كانی كوردستان ده‌كه‌ن و ڕایانگه‌یاند چیتر ئاماده‌نین به‌هۆی نه‌بوونی ده‌رماڵه‌ی ناوبژیوانان یارییه‌كان به‌ڕێوه‌ببه‌ن.
ناوبژیوانانی كوردستان پێنج مانگه ده‌رماڵه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی یارییه‌كانیان وه‌رنه‌گرتووه، پێش یارییه‌كانی هه‌فته‌ی رابردوو نووسراوێكیان ئاراسته‌ی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان كرد و یارییه‌كانی گه‌ڕی رابردوویان به‌ڕێوه‌برد و كردیانه دوامۆڵه‌ت بۆ خه‌رجكردنی ده‌رماڵه‌كانیان، به‌ڵام ته‌نیا 2 رۆژ ماوه یارییه‌كانی هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ستپێبكات كه‌چی هێشتا داواكارییه‌كه‌یان جێبه‌جێ نه‌كراوه.
ناوبژیوانانی كوردستان له نووسراوه‌كه‌یاندا ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه كه چیتر له توانایاندا نه‌بووه لهسهرخهرجی خۆیان خوله‌كانی كوردستان به‌ڕێوه‌ببه‌ن، ده‌شڵێن: ئه‌گه‌ر ڕێگه‌چاره‌یه‌ك بۆ كێشه‌كانیان نه‌دۆزنه‌وه ئاماده‌نین هه‌فته‌ی داهاتوو خوله‌كانی كوردستان به‌ڕێوه‌ببه‌ن كه بڕیاره سه‌رجه‌م یارییه‌كان له رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان تا ئه‌م كاتانه نه‌یتوانیوه سه‌رچاوه‌ی دارایی پێویست بۆ ناوبژیوانان دابین بكات، یارییه‌كانی خولی نایابی كوردستانیش تا كاتێكی نادیار دواخران.