پاڵەوانێکی لەشجوانی کورد لە توونس پلەی یەکەمی بەدەستهێنا

پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی له‌شجوانی
پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی له‌شجوانی

پاڵەوانێکی لەشجوانی کورد لە پاڵه‌وانێتییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.

زانا فەریق پاڵەوانی لەشجوانی کە نزیکەی ١٠ ساڵە لەژێر سەرپەرشتی سەردار ئیسماعیل پاڵەوانی لەشجوانی کورد راهێنان دەکات، لە توونس بەشداریی لە پاڵەوانێتییەکی نێودەوڵەتی کرد و توانی پلەی یەکەم بەدەست بهێنێت.

پێشتر ئەو یاریزانە کوردە کە خەڵکی چەمچەماڵە ساڵی ٢٠١٨ لە ئیسپانیا بەشداریی پاڵەوانێتییەکی نێودەوڵەتی کرد و ئەوکات پلەی سێیەمی ئەو پاڵەوانێتییەی بەدەستهێنا کە یەکەم دەستکەوتی بوو لە کاروانی وەرزشی خۆی بەدەستی بهێنێت.

زانا فه‌ریق له‌ كاتی به‌ده‌ستهێنانی پله‌ی یه‌كه‌م له‌ پاڵه‌وانێتی له‌شجوانی توونس
زانا فه‌ریق له‌ كاتی به‌ده‌ستهێنانی پله‌ی یه‌كه‌م له‌ پاڵه‌وانێتی له‌شجوانی توونس