چوار کەس بە تۆمەتی دەستدرێژیکردنە سەر ژنێک دەستگیرکران

شەش تۆمەتبار دەستگیركران

تۆمەتباران
تۆمەتباران

K24 – سلێمانی

هێزەکانی پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی شەش تۆمەتباریان راگەیاند، چوار لە تۆمەتبارەکان دەستدرێژیان کردووەتە سەر ژنێک.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە: "دوای ئەوەی ژنێك سكاڵای تۆماركرد لەسەر چەند كەسێك كە دەستدرێژییان كردووەتەسەر، لەلایەن بنكەی پۆلیسی بەكرەجۆوە توانرا چوار تۆمەتبار دەستگیربكرێت، كە یەكێك لە تۆمەتبارەكان ژنەكەیان هەڵخەڵەتاندووەو بردویانە بۆ باخێك لە سنووری بەكرەجۆ و لەوێ تۆمەتباران دەستدرێژییان كردووەتەسەر".

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاندووە: "ئێستا تۆمەتباران ( ر ، ف ، ح لە دایكبووی 1994 )، (ه ، م ، ع لە دایكبووی 1994)،(أ ، ف ، ر لەدایكبووی 1988 )،( ب ، ص ، م لە دایكبووی 1988 ) بەبڕیاری دادوەر راگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە".

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوی پۆلیسی سلێمانی هاتووە: "لە چالاكییەكی ترداو دوای ئەوەی هاووڵاتییەك لەلایەن دوو تۆمەتبارەوە لە سنوری گەڕەكی بەكرەجۆ بە فیشەك بریندار كرا، هێزەكانی بنكەی پۆلیسی بەكرەجۆ و ئاسایشی سلێمانی لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردوو توانرا هەردوو تۆمەتبارەكە بدۆزرێنەوەو دەستگیربكرێن. ئێستا تۆمەتباران (د،ن، أ لەدایكبووی 1993  و د،ن،أ لە دایكبووی 1991 ) بەبڕیاری دادوەر راگیراوان و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە".

دوو تۆمەتباری دیکە
دوو تۆمەتباری دیکە