سی ئای ئەی: داعش تاکتیکی شەڕ ده‌گۆڕێت

ژماره‌ی چه‌كدارانی رێكخراوه‌كه‌ ئاشكرا ده‌كات

K24 - هه‌ولێر:

جۆن برينان بەڕێوبەری سی ئای ئەی رایگەیاند، لەماوەی ساڵێکدا ژمارەی چەکدارانی داعش لە عێراق و سوریا بەرێژەیەکی بەرچاو, کەمی کردووە.

برێنان ئاشکرایکرد, پێشبینی دەکرێت لە چەند مانگی داھاتوودا داعش بۆ قەرەبوو کردنەوەی زیانەکانی تاکتیکی نوێ بەکاربھێنێت و ھێرشی تیرۆریستی لەبەرامبەر ئەو ھێزانە ئەنجام بدات, کە لە عێراق و سوریا لەدژی شەڕ دەکەن.

جۆن برینان گوتی: "پێشبینی دەکەین لە چەند مانگی داھاتوودا داعش بۆ قەرەبوو کردنەوەی شکستەکانی لە عێراق و سوریا و لە دەستدانی ئەو ناوچانەی پَشتر لە ژێر دەسەڵاتیدا بوون، تاکتی شەری بگۆرێت و پشت بە ھێرشی پارتیزانی ببەستێت لەبەرامبەر ئەو ھێزانەی لە سوریا و عێراق دژی شەر دەکەن".

له‌ باره‌ی كه‌مبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی چه‌كدارانی رێكخراوی داعش گوتی: "ئێستا ژمارەی چەکدارانی داعش کەمبوەتەوە بەشێویەک ساڵی رابردوو لە عێراق و سوریا 30 هه‌زار چەکداریان ھەبووە ئێستا ئەو ژمارەیە بۆ 18 تا 22 ھەزار چەکدار کەمبووه‌تەوە".

جۆن برینان له‌ باره‌ی ژماره‌ی چه‌كدارانی داعش له‌ هه‌ریه‌ك له‌ وڵاتانی میسر و لیبیا گوتی: "له‌ میسر ژماره‌یان له‌ 4 هه‌زار كه‌متره‌ و له‌ لیبیاش داعش 5 هه‌زار چه‌كداری هه‌یه‌".