ئه‌م 6 یاریزانه ئاگاداركراونه‌ته‌وه له ریال مه‌درید بڕۆن

یانه‌ی ریال مه‌درید لیستێكی یاریزانانی ئاماده كردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه له یانه‌كه بڕۆن، له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه گاریس به‌یله كه گرێبه‌سته‌كه‌ی كۆتایی دێت و ریال مه‌دریدیش ئاماده نییه بیهێڵێته‌وه.
یانه‌ی ریال مه‌درید له ئێستاوه بۆ وه‌رزی داهاتوو هه‌وڵه‌كانی بۆ نوێكردنه‌وه‌ی پێكهاته‌ی یانه‌كه ده‌ستپێكردووه، له هه‌نگاوی یه‌كه‌م بڕیاری داوه ده‌ستبه‌رداری 6 یاریزانی یانه‌كه‌ی بێت.
گاریس به‌یلی 32 ساڵ، له هاوینی 2013 له یانه‌ی تۆتێنهامه‌وه به به‌های 101 ملیۆن یۆرۆ روویكرده ریال مه‌درید و ماوه‌ی 3 ساڵه به ته‌واوه‌تی له پلانه‌كانی ریال مه‌درید دوورخراوه‌ته‌وه و ئه‌م وه‌رزه له كۆی سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان ته‌نیا به‌شداریی له 5 یاری كردووه و یه‌ك گۆڵی تۆمار كردووه، ته‌مه‌نی به‌یل له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید ته‌نیا ئه‌م 3 مانگه‌ی ماوه و دوای 9 ساڵ ماڵئاوایی له یانه ئیسپانیاییه‌كه ده‌كات.
دانی سیبایۆسی 25 ساڵ ئه‌م وه‌رزه به‌هۆی پێكانه‌وه زۆربه‌ی كاته‌كانی له نه‌خۆشخانه‌وه و ماڵه‌وه تێپه‌ڕ كردووه و ته‌نیا به‌شداریی له 8 یاری كردووه كه به سه‌رجه‌میان 80 خوله‌ك یاری كردووه و ته‌نیا ئاسیستێكی هه‌یه.
ماریانۆ دیاز یه‌كێكی دیكه‌یه له‌و یاریزانانه‌ی كه له ریال مه‌درید ده‌ڕوات و به ته‌واوه‌تی له پلانه‌كانی ریال مه‌درید نه‌ماوه و ئه‌م وه‌رزه ته‌نیا به‌شداریی له 7 یاری كردووه.
خێسی ڤاییخۆی به‌رگریكاری 25 ساڵانیش ئه‌م وه‌رزه ته‌نیا به‌شداریی له 3 یاری كردووه و له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه له یانه‌كه ده‌ڕوات.
ئالڤارۆ ئۆدریزۆلاش كه ئێستا به‌شێوه‌ی خواستن یاریی بۆ یانه‌ی فیۆرێنتینا ده‌كات، ریال مه‌درید ئاگاداری كردووه‌ته‌وه كه نه‌گه‌ڕێته‌وه و یانه‌یه‌كی نوێ بۆخۆی بدۆزێته‌وه.
براهیم دیاز كه له یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتییه‌وه له 2019 هاته ریال مه‌درید، ئێستاش به خواستن یاریی بۆ ئه‌یسی میلان ده‌كات و بۆ داهاتوو له پلانه‌كانی یانه مه‌دریدییه‌كه‌دا نییه.
