كوردستان24 وێرانكارییه‌كانی شه‌ڕی ئۆكرانیا ده‌خاته‌ڕوو
K24 – هه‌ولێر:
شه‌ڕی ئۆكرانیا به‌رده‌وامه و لایه‌نه به‌شه‌ڕهاتووه‌كان یه‌كدی به ئه‌نجامدانی كۆمه‌ڵكوژی تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن. ئۆكرانییه‌كان ده‌ڵێن رووسه‌كان له ناوچه‌ی بوچای نزیك كیێڤی پایته‌ختی وڵاته‌كه‌یان كۆمه‌ڵكوژییان كردووه و رووسیاش ئه‌و بانگه‌شه‌یه ره‌تده‌كاته‌وه. ئازاد ئاڵتون، له‌و رۆژنامه‌نووسه ده‌گمه‌نانه‌یه وه‌ك په‌یامنێری كوردستان24 له ده‌ستپێكی شه‌ڕی ئۆكرانیاوه رووماڵی نوێترین پێشهاته‌كان ده‌كات و راسته‌وخۆ دیمه‌نه‌كانی شه‌ڕ بۆ بینه‌رانی كوردستان24 ده‌گوازێته‌وه.