عێراق.. پیاوێك له ته‌مه‌نی 103 ساڵی بۆ جاری سێیه‌م هاوسه‌رگیری ده‌كات
"بووكه‌كه ته‌مه‌نی (37) ساڵه"

K24 - هه‌ولێر:
پیاوێك له پارێزگای دیوانیه‌ی عێراق، كه ته‌مه‌نی 103 ساڵه، بۆ جاری سێیه‌م هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ كچێكی 37 ساڵ ده‌كات، له ئاهه‌نگه‌كه‌شی كوڕ و كچه‌كانی له‌گه‌ڵ نه‌وه‌كانی و كوڕی نه‌وه‌كانی و نه‌وه‌ی نه‌وه‌كانی ئاماده‌بوون.
له ناحیه‌ی سومه‌ر-ی باكووری دیوانیه، به ئاماده‌بوونی كه‌سوكاره‌كه‌ی، پیاوێك به ناوی "موخه‌یله‌ف فه‌رهود مه‌نسووری"، كه ته‌مه‌نی 103 ساڵه، بۆ جاری سێیه‌م هاوسه‌رگری كرد.
عه‌بدولسه‌لام (ته‌مه‌ن 57 ساڵ)، كه كوڕی زاواكه‌یه، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، باوكی بۆ جاری سێیه‌م هاوسه‌رگیری كرد، كه له دایكبووی 1919یه، گوتیشی: هاوسه‌ری یه‌كه‌می له ساڵی 1999 گیانی له‌ده‌ستداوه، دواتر هاوسه‌رگیری دووه‌می كردووه و منداڵی له هاوسه‌ری دووه‌می هه‌یه.

ئاشكراشی كرد، له كۆتایی ساڵی رابردوودا كێشه‌یه‌كی خێزانی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ری دووه‌می هه‌بووه، بۆیه هاوسه‌ركه‌ی چووه‌ته‌وه بۆ ماڵی باوكی، دوای ئه‌و چه‌ند مانگه‌ش هه‌ر نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه لای، بۆیه باوكمان داوای كرد، جارێكی دیكه‌ی هاوسه‌رگیری بكات، هه‌ر ئه‌وه‌ش روویدا.
كوڕه‌ی زاوا پیره‌كه زانیاری له‌سه‌ر بووكه نوێكه‌ی باوكی دركاند و گوتی: كچێكمان بۆ باوكمان دۆزییه‌وه، كه له دایكبووی 1985ـه (37 ساڵ)، ئاهه‌نگێكمان بۆیان رێكخست، جگه له من، هه‌ر (9) كوڕ و كچه‌كانی دیكه‌شی له‌گه‌ڵ نه‌وه‌كانی و كوڕی نه‌وه‌كانی و نه‌وه‌ی نه‌وه‌كانی ئاماده‌بوون.
به قسه‌ی عه‌بدولسه‌لام، له شه‌وی زاوایه‌تی ده‌رمانی به‌هێزكردن و كاراكردنی سێكسی به باوكی داوه، به‌ڵام زاوا پیره‌كه گاڵته‌ی پێكردووه و ره‌تی كردووه‌ته‌وه، ده‌رمانی سێكسی به‌كاربهێنێت.
روونیشیكرده‌وه، باوكه پیره‌كه‌م 10 منداڵی هه‌یه، 6 كوڕ و 4 كچن، هه‌ر هه‌موویان له ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی ئاماده‌بوون، عه‌بدولسه‌لام له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی وێنه‌ی ئاهه‌نگه‌ی باوكی بڵاوكردووه و نووسیوویه‌تی: "باوكم ته‌مه‌نی سه‌ده‌یه‌ك و 3 ساڵه، له باوه‌شی هاوسه‌رێكی نوێیه، باوكه پیرۆزباییت لێ ده‌كه‌ین، نه‌وه‌ی نه‌وه‌كانت به هاوسه‌رگیرییه‌كه‌س دڵخۆش و شادمانن".