قەڵادزێ.. تەرمی کچێک گەیەندرایە نەخۆشخانە

"شوێنەواری فیشەکێکی دەمانچە بەسەریەوە هەیە"

ئەرشیف - فۆتۆ: پۆلیسی راپەڕین
ئەرشیف - فۆتۆ: پۆلیسی راپەڕین

K24 – هەولێر

لە سنووری قەڵادزێ تەرمی کچێک گەیەندرایە نەخۆشخانە، "شوێنەواری فیشەکێکی دەمانچە بەسەریەوە هەیە".

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین بڵاویکردەوە: "پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ کاتژمێر 11:00 تەرمێک بەناوی (ک .ح. ح ) لەدایکبووی ساڵی 2002، پیشەی کچی ماڵ، دانیشتووی قەڵادزێ گوندی (گردەسپیان) گەیەندرایە نەخۆشخانە".

پۆلیسی راپەڕین ئاماژە بەوەشداوە: "دوای پشکنین و توێکاری بۆ لاشەکەی دەرکەوت شوێنەواری فیشەکێکی دەمانچە بەسەریەوە هەیە، بە وتەی کەسوکارەکەشی "کچەکەیان بۆخۆی خۆی کوشتووە" دوایی گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی بە مەبەستی هۆکاری راستەقینەی مردنەکەی تەرمەکەی بەڕێکرا بۆ پەیمانگای پزیشکی دادی سلێمانی، دۆسیەی لێکۆڵینەوەش بۆ رووداوەکە رێکخراوە".