سەرۆك بارزانی سەرەخۆشی لە ریاز ساری كەهیە دەكات
"پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاڕاستەی بەڕێزتان و خانەوادە و کەسوکارتان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم"
K24 - ههولێر:
سهرۆك مهسعود بارزانی، له پهیامێكدا سهرهخۆشی له ریاز ساری كههیه دهكات و رایگهیاند، پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاڕاستەی بەڕێزتان و خانەوادە و کەسوکارتان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم.
دهقی پهیامهكهی سهرۆك بارزانی:
بەناوی خودای بەخشندە ومیهرەبان
بەڕێز ریاز ساری كەهیە
بەخەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كاك (زیاد ساری كەهیە)ی برای بەڕێزتانمان پێگەیشت.
پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاڕاستەی بەڕێزتان و خانەوادە و کەسوکارتان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم.
لە خودای مەزن داوكارم رۆحی برای خوالێخۆشبووتان بە بەهەشتی بەرین شاد بكات، سەبر و ئارامی بە ئێوە و كەسوكارتان ببەخشێت.
إنا لله وإنا إليه راجعون
مسعود بارزانی
9ـی نیسانی 2022