زانایانی سوننه و شیعه گفتوگۆ ده‌كه‌ن
هه‌وڵه‌كانی ئه‌و گفتوگۆیه ده‌ستی پێكردووه
K24 – هه‌ولێر:
ڕاوێژكارێكی دیوانی پاشایه‌تی سعودیه ئاشكرای كردووه،هه‌ولێك هه‌یه بۆ ئاماده‌كاری گفتوگۆ له‌نێوان گه‌وره زانایانی سوننه و عاقڵمه‌ندانی شیعه‌دا.
عه‌بدوڵڵا بن سلێمان ئه‌لمونیع كه یه‌كێكه له ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گه‌وره زانایانی سعودییه و ڕاوێژكاری دیوانی پاشایه‌تی ئه‌و وڵاته‌یه،به ڕۆژنامه‌یه‌كی ناوخۆیی(المدینه)ی سعودی ڕاگه‌یاندووه،هه‌وڵێك له ئارادایه بۆ ئاماده‌كاری گفتوگۆ له‌گه‌ڵ عاقڵمه‌ندانی شیعه له‌ناوخۆی وڵات و ته‌نانه‌ت له عێراق و ئێران یان هه‌ر وڵاتێكی دیكه كه شیعه مه‌زهه‌بیان تێدایه تا گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ بكرێت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ده‌سته‌ی گه‌وره زانایانی سعودیه هه‌روه‌ها گوتویه‌تی،بێگومان له‌ناو شیعه‌كاندا خه‌ڵكانێك هه‌یه كه ئومێدی چاكه و خێریان لێده‌كرێت،ئێمه‌ش له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌ما جێگیرانه‌ی قورئان و سوننه و ئه‌و بوارانه‌ی كه هیچ لایه‌كمان لاریمان له‌سه‌ری نییه ده‌چینه ناو گفتوگۆوه،به‌م شێوه‌یه ده‌گه‌ینه ئه‌و ڕاستییه به‌رچاوانه‌ی كه هه‌ن و به‌رده‌ستن.
سعودیه و ئێران به دوو جه‌مسه‌ری دژ به‌یه‌ك ئه‌ژمار ده‌كرێن له‌ناوچه‌كه‌دا و هۆكاری سه‌ره‌كی كێشه سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندییه جیاوازه‌كانیان ده‌به‌سترێته‌وه به‌و ململانێی و جیاوازییه مه‌زهه‌بیانه‌ی له نێوان شیعه و سونه‌دا هه‌یه و هه‌ر لایه‌كیان به پاڵپشتی ئه‌و گروپه مه‌زهه‌بی و تائیفیانه تۆمه‌تبار ده‌كرێن له‌ناوچه‌كه‌دا كه له ڕووی مه‌زهه‌بییه‌وه شیعه یان سوننه‌ن.