رووسيا مووشه‌كبارانه‌كه‌ی بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ئۆكرانیا چڕ ده‌كاته‌وه
له هه‌موو سه‌ره كاتژمێرێك زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه لێده‌درێت.. ته‌نها ئه‌مڕۆ 66 هێرش ئه‌نجامدراون.. كوژراو و برینداریش هه‌ن
K24- هه‌ولێر:
ئۆلیه سینوهۆبوڤ، حاكمی شاری خاركێڤی رۆژهه‌ڵاتی ئۆكرانیا رایگه‌یاند، ته‌نها ئه‌مڕۆ 66 جار شارۆچكه‌ی دێرهاشی سه‌ر به دووه‌م گه‌وره‌ترین شاری ئۆكرانیای تۆپبارانكردووه و به‌گوێره‌ی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان، له‌و هێرشانه‌دا دوو كه‌س كوژراون و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش برینداربوونه.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، سینوهۆبوڤ له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك پۆستێكی كردووه و نووسیویه‌تی: "دوو كه‌س كوژراون و ژماره‌یه‌كیش بریندارن، سوپای رووسیا له‌سه‌ر كوشتنی هاووڵاتیانی سڤیل به‌رده‌وامه، چونكه ئه‌و هیچ سه‌ركه‌وتنێكی به‌سه‌ر به‌رامبه‌ره‌كه‌یدا تۆمار نه‌كردووه".
له به‌رامبه‌ردا وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا رایگه‌یاند، هێزه‌كانیان چه‌ند هێرشێكی مووشه‌كییان بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی دهنیپرۆبترۆڤسك، میكۆلاڤ و خاركێڤی رۆژهه‌ڵاتی ئۆكرانیا ئه‌نجامداوه.
ئاژانسی هه‌واڵی "سی ئێن ئێن" بڵاویكرده‌وه، له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئیگۆر كۆناشینكۆڤ، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا گوتی: "شه‌وی رابردوو ژماره‌یه‌ك مووشه‌كی ده‌ریایی زیره‌ك، باره‌گا و بنكه‌ی كه‌تیبه‌ی دهنیپروی نیشتمانیمان له نزیك گوندی زڤۆنتسكی -له ناوچه‌ی دهنیپرۆبترۆڤسك- له‌كاتێكدا له‌ناو بردوون، كه هاوكاریی میلیشیا بیانییه‌كان له‌و رۆژه‌دا پێیان ده‌گه‌یشت".
پێشتر هه‌ر ئه‌مڕۆ ڤالنتین ریزنینكۆ، سه‌رۆكی ئیداره‌ی هه‌رێمی له دهنیپرۆبترۆڤسك گوتی: "به نزیكه‌یی هه‌موو سه‌ره كاتژمێرێك زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه لێده‌درێت و هێرشه ئاسمانییه‌كانی رووسیا ژێرخانی دهنیپرۆی سه‌نته‌ری ئه‌و ناوچه‌یه‌یان وێران كردووه".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، رووسیا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، ئه‌و له هێرشه‌كانیدا میلیشیا بیانییه‌كان و گرووپه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی ئۆكرانیا ده‌كاته ئامانج و ره‌تی ده‌كاته‌وه هێرشی كردبێته سه‌ر ژێرخانی هیچ ناوچه‌یه‌كی ئۆكرانیا.
ئه‌مه هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه ئۆكرانیا خۆی بۆ قۆناغێكی نوێ و سه‌ختی شه‌ڕ بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هێرشی رووسیا ئاماده ده‌كات، كه به گوته‌ی رۆژنامه‌ی "واشنتن پۆست"، به‌هۆی سرووشتی تۆپۆگرافیای رۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته، بۆ ئۆكرانییه‌كان زۆر سه‌خت ده‌بێت بتوانن ئیداره‌ی جه‌نگێكی پارتیزانی بده‌ن، وه‌ك چۆن له دارستانه‌كانی باكوور و رۆژئاوای وڵاته‌كه‌یان كردیان.
به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، دوای شكستهێنانی رووسیا له كۆنترۆڵكردنی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته به‌هۆی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌رسه‌ختی ئۆكرانییه‌كان، رووسیا هێزه‌كانی به‌ته‌واوی له ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری كیێڤ و چێرنیهێڤی باكووری ئه‌و وڵاته كشاندووه‌ته‌وه. پێنتاگۆرنیش ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ئه‌و هێزانه خه‌ریكی دووباره خۆڕێكخستنه‌وه‌ن و كۆكردنه‌وه‌ی پێداویستیی سه‌ربازین، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێ له ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ئۆكرانیا بڵاوببنه‌وه.
دوێنێ له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكرده‌وه، سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای ئۆكرانیا گوتی: "دوژمنی رووسی له هه‌وڵه‌كانی بۆ ئاماده‌سازی له‌پێناو ئه‌نجامدانی كرده هێرشكارییهكانی بۆ سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی ئۆكرانیا و كۆنترۆڵكردنی ته‌واوه‌تیی ناوچه‌كانی دۆنیتسك و لۆهانسك له هه‌رێمی دۆنباس به‌رده‌وامه".
هه‌روه‌ها گوتی: وێڕای هه‌وڵه‌كانی بۆ كۆنترۆڵكردنی شاره سه‌ره‌كییه‌كانی ماریوپۆڵ له باشوور و ئیزیۆم له باكوور، "دوژمن له‌سه‌ر مووشه‌كبارانكردنی هاووڵاتییانی سڤیل له سه‌رانسه‌ری ئۆكرانیا به‌رده‌وامه".
H.B