وێنه‌ی دوا دیداری نێوان پێشمه‌رگه‌یه‌كی دیموكرات و منداڵه‌كه‌ی بڵاوده‌بێته‌وه
به‌ر له‌وه‌ی بڕوات منداڵه‌كه‌ی له خه‌ودا ماچ ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
یه‌كێك له‌و پێشمه‌رگانه‌ی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران(حدكا) كه له شه‌ڕی نێوان پێشمه‌رگه‌كانی حزبه‌كه‌ی و سوپای پاسدارانی ئێران دا گیانی له ده‌ستدا بڵاوبووه‌ته‌وه،كه به‌رله‌وه‌ی بڕوات بۆ ئه‌و شه‌ڕه، له‌وكاته‌ی منداڵه بچوكه‌كه‌ی خه‌وتووه ماچی ده‌كات و وێنه‌ی ماچكردنه‌كه گیراوه.
ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران ناوی (كه‌مال خزری) یه و وێنه‌ی دوادیداری له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌ی گرتووه و به‌رله‌وه‌ی بچێت بۆ به‌شداری له‌و شه‌ڕه‌ی ناوچه‌ی شنۆی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان منداڵه‌كه‌ی ماچ ده‌كات و وه‌ك دوا دیداری نێوانیان ماڵئاوایی له جگه‌رگۆشه‌كه‌ی ده‌كات.
رؤژی پێنج شه‌مه‌ی ڕابردوو له ناوچه‌كانی شنۆی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، شه‌ڕ و پێكادانی چه‌كداری نێوان پێشمه‌رگه‌كانی (حدكا) و هێزه‌كانی پاسدارانی ئێران،جگه له كوژرانی ژماره‌یه‌ك پاسداری ئێرانی،چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌كی ئه‌و حزبه‌ش گیانیان له ده‌ست دابوو.

