ناوی هه‌ر 31 ئه‌نفالكراوه‌كه‌ی ده‌ڵێته‌وه و ده‌گریێت
K24 – گه‌رمیان:
گوندى ئۆمه‌ربل له گه‌رمیان، یه‌كێكه له‌و گوندانه‌ى زۆرترین قوربانى ئه‌نفالى هه‌یه، ئافره‌تێكى به‌ته‌مه‌ن كه نازانێت ساڵى چه‌ند و كه‌ى له‌دایكبووه، 31 كه‌سى نزیكى خێزانەکەی ئه‌نفاله، لە ناویاندا پێنج کچ و چوار کوڕی هەن و وه‌ک خۆی دەڵێت: 34 ساڵە رۆژى ده‌ستگیركردنى ئازیزانى لهیادنهكردووه و به‌رده‌وام له‌به‌ر خۆیه‌وه ناوى یه‌ك به‌یه‌كیان دێنێت و فرمێسكیان بۆ ده‌ڕێژێت.
ئه‌و وتیشی: "مه‌گه‌ر بمرم ئەو رۆژانەم لە یادبچنەوە كە چۆن رژێمی پێشووی بەعس زیاتر لە سی كەسی ئازیزی خێزانه‌كه‌می ئەنفال و زیندەبەچاڵ کرد".