ئه‌مریكا به‌هۆی شه‌ش هۆكاره‌وه هێرش ناكاته سه‌ر به‌شار ئه‌سه‌د
له‌وانه‌یه شه‌ری جیهانی به‌دوای خۆیدا بێنێت
K24 - هه‌ولێر
هه‌ردوو رۆژنامه‌ی ئه‌مریكی "نیویۆرك تایمز" و "وۆل ستریت جورناڵ" باس له بوونی به‌ڵگه‌نامه له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌كه‌ن كه به‌هۆیه‌وه داوای بۆردومانكردنی هێزه‌كانی حكوومه‌تی سوریا ده‌كه‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئاشتی له‌م وڵاته‌دا.
دیكۆمێنته‌كان تایبه‌تن به به‌كارهێنانی ناوخۆیی، كه 50 به‌رپرس له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا داوای شه‌ڕی راسته‌وخۆی ئه‌مریكا له‌دژی سه‌رۆكی سوریا به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كه‌ن.
به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و هۆكارانه‌ی خواره‌وه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا خۆی له‌م هه‌نگاوه ده‌پارێزێت.
1. كۆنگرێس
كۆنگرێس گلۆپی سه‌وز ناداته ئیداره‌ی ئۆباما بۆ ده‌ستپێكردنی شه‌ڕ له سوریا، كه له ده‌ستووری ئه‌مریكادا هاتووه، ئه‌گه‌ر ئۆباما شتێكی به‌م شێوه‌یه بكات تووشی مه‌ترسی ده‌ست له‌كار لادان ده‌بێته‌وه.
- نه‌ته‌وه یه‌كگرتووكان
ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی دژی ده‌وڵه‌تێكی خاوه‌ن سه‌روه‌ری و سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراو، به‌بێ ره‌زامه‌ندیی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، به كرده‌وه‌یه‌كی دوژمنكارانه و پێشڵكردنێكی ئاشكرای یاسای نێوده‌وڵه‌تی ده‌ژمێردرێت و هه‌روه‌ها گورزێكی به‌هێزیش ده‌بێت دژی پێگه‌ی ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی .
- ئیسرائیل
هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی دوژمنكارانه له لایه‌ن ویلایه یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا دژی سوریا، وه‌ڵامدانه‌وه‌ی دیمه‌شق به‌دوای خۆیدا دێنێت و هێرش ده‌كاته سه‌ر هاوپه‌یمانی سه‌ره‌كی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه كه ئیسرائیله و ده‌بێته هۆی كاره‌ساتی شه‌ڕێكی نوێ له ناوچه‌كه و ده‌ره‌وه‌ی ناوچه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، بنیانین نه‌تانیاهۆ هه‌ڕه‌شه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی توندی هه‌ر هێرشێكی سه‌ربازی بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌ی كردووه.
- زیانه‌كان
به‌پێی هه‌ندێ له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن، سوپای سوریا چه‌كی پێشكه‌وتووی هه‌یه كه ده‌توانێ كه‌شتییه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكا بكاته ئامانج، كه زیانی هیزه‌كانی ئه‌مریكا له سوریا، تۆڕه‌بوونی رای گشتی له‌ناوخۆی ئه‌مریكا به‌دوای خۆیدا دێنێت.
- حزبولڵا
له‌كاتی روودانی هه‌ر جۆره دوژمنكارییه‌ك له لایه‌ن ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا دژی ئه‌سه‌د، حزبولڵا به ته‌واوی هێزه‌وه به‌رگری له سه‌رۆكی سوریا ده‌كات، كه ده‌گاته ئاستی هێرش له ناوخۆی ئیسرائیل و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا.
6.روسیا و چین
له‌وانه‌یه هێزه‌كانی ئه‌مریكا و روسیا له‌ناو سوریا به‌ره‌ورووی یه‌كتر ببنه‌وه، هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆی تێكچوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و چین و ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی جیهانی، كه سه‌رۆك ئۆباما شتێكی وه‌ها ناكات.
سه‌رچاوه. نۆڤۆستی