نادڵنیایی وەبەرهێنەران خواست بۆ زێڕ زیاد دەکات
نرخی زێڕ بۆ بەرزترین ئاستی مانگی رابردووی بەرزدەبێتەوە
K24 - هەولێر
بەهۆی شەڕی رووسیا و ئۆکرانیا و نادڵنیایی وەبەرهێنەران، خواست بۆ زێڕ زیادیکردووە و نرخەکەی بۆ بەرزترین ئاستی لە دوای مانگی ئادارەوە بەرزدەبێتەوە.
نرخی زێڕ لە گرێبەستەکانی داهاتووی بۆ مانگی حوزەیران بە رێژی 0.95% بۆ 1995 دۆلار لە گرێبەستە خێراکانیش بە رێژەی 0.19% بۆ 1991.85 دۆلار بۆ هەر ئۆنسێک بەرزبووەوە.
ئەو کانزا زەردە بە پەناگەیەکی گرنگی وەبەرهێنەران دادەندرێت و لەگەڵ روودانی هەر قەیرانێكی سیاسی و ئابووری راستەوخۆ نرخەکەی بەرزدەبێتەوە.
هەروەها قازانجی قەواڵەکانی ئەمەریکا بۆ ماوەی 10 بۆ بەرزترین ئاستی لە دوای مانگی کانووی یەکەمی 2018ـەوە بەرزبووەتەوە.
هاوکات نرخی کانزاکانی دیکەی وەک، زیو، پلاتین و پلادیۆم بە رێژەی جیاواز بەرزبوونەوە.