پنتاگۆنی هاككرد و سوپاسنامه‌یان پێشكه‌شكرد
K24 - هه‌ولێر:
له‌جیاتی ئه‌وه‌ی كاره‌كه‌ی بیخاته كێشه و رووبه‌ڕووی یاسا ببێته‌وه، د‌یڤید دۆركن، كه قوتابییه له یه‌كێك له ئاماده‌ییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، له‌لایه‌ن ئاشتۆن كارته‌ر، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكاوه سوپاسنامه‌یه‌كی پێده‌گات.
د‌یڤید دۆركن، چه‌ند كه‌لێنێكی ته‌كنیكی و سیكیوریتی له سایتی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا دۆزیوه‌ته‌وه و توانیویه‌تی دزه بكاته ناو داتا‌و زانیارییه‌كانی ئه‌و وه‌زاره‌ته.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، ئه‌و قوتابییه 18 ساڵانه، هه‌فته‌ی رابردوو ئاماده‌یی ته‌واوكردووه و رۆژانه 15 كاتژمێر سه‌رقاڵی كاركردن بووه له‌سه‌ر لاپتۆپه‌كه‌ی، بۆ هاككردنی سایتی پنتاگۆن.
د‌یڤید و قوتابییه‌كی دیكه، ناوییان له لیستی سوپاسنامه‌ی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا هاتووه، كه توانیویانه خاڵه لاوازه‌كانی سیكیوریتی سایتی پنتاگۆن دیاریبكه‌ن، به‌رله‌وه‌ی له‌لایه‌ن ركابه‌رانی ئه‌مه‌ریكاوه هێرشیان بكرێته سه‌ر.