پێشمهرگه له سهنگهرهكانی بهرگرییهوه داوای یهكڕیزی دهكات
K24 - ههولێر:
هێزەکانی پێشمەرگە داوا لە لایەنە سیاسییەکان دەکەن دەستبەرداری شەڕی راگەیاندن بن، چونکە کاریگەری راستەوخۆی لەسەر بەرەکانی شەڕ دەبێت.
بەشێك لە پێشمەرگەکان داوای یەکڕیزی نێو لایەنە سیاسییەکان دەکەن و دەڵێن: "ئێمە خوێن بۆ سەربەخۆیی دەرێژین و پێوست ناکات لایەنەکان خوێنی ئێمە بەفیرۆ بدەن".
بە درێژایی 1050 کیلۆمەتر پێشمەرگە لە شەڕێکی سەختدایە و سەرەڕای قەیرانی دارایی، ململانێ لایەنە سیاسییەکان پێشمەرگەکانی بەرەکانی شەری نیگەران کردووە، ئەوان داوا لە لایەنە سیاسییەکان دەکەن دەستبەرداری ململانێ بن، چونکە کاریگەری لەسەر بەرهکانی شەڕ دەبێت.
وەک پێشمەرگەکان دەڵێن شەڕی ئهوان بۆ سەربەخۆیی کوردستانە، ههروهها داوای یەكڕیزی نێو لایەنەکان دەکەن و هەوڵەکانیان بۆ سەربەخۆیی کوردستان بێت نەك بۆ تێکچوونی یەكڕیزی نێو ماڵی کورد و شەڕی پۆست و پارە بێت.
هەشت مانگە رۆژ بەرۆژ ئاڵۆزییە سیاسییەکانی نێو لایەنەکان تا دێت بەرەو خراپتر دەروات، بە تایبەت لە نێوان پارتی و گۆڕان، ئەمەش رێگەی چارەسەری ئاڵۆزتر کردووە. قەیرانی دارایی و ململانێ لایەنە سیاسییەکان هێندەی دیکە ژیانی هاوڵاتیانی ئاڵۆزتر کردووە.