هه‌ولێر.. دوای دوو كاتژمێر له تاوانه‌كه بكوژی ژنێك ده‌ستگیركرا

K24 – هه‌ولێر:
دوای دوو كاتژمێر له تاوانه‌كه‌ی، ئه‌مڕۆ ئاسایشی هه‌ولێر، توانیان بكوژی "كوێستان پیرۆت خدر" له گه‌ڕه‌كی "كوردستان"ی شاری هه‌ولێر ده‌ستگیر بكه‌ن.
ئاسایشی هه‌ولێر، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد، تیمه‌كانیان توانیویانه "أ.ش.ع" ده‌ستگیر بكه‌ن، كه هاوسه‌ری "كوێستان" بووه و به چه‌كی سارد تاوانه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (21ی نیسان/ ئه‌پریڵی 2022)، هاووڵاتی "كوێستان پیرۆت خدر" له گه‌ڕه‌كی كوردستانی شاری هه‌ولێر به چه‌قۆ كوژرا.
"كوێستان پیرۆت خدر" ته‌مه‌نی (35 ساڵ)ه و دایكی چوار منداڵ بووه و پێشتر كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییان هه‌بووه.
پۆلیسی هه‌ولێر پێشتر رایگه‌یاندبوو، ته‌رمی ژنه‌كه گواستراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه و لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه ده‌ستیپێكردووه.
كوشتنی كوێستان یه‌كه‌م حاڵه‌تی ژن كوشتنه له ماوه‌ی مانگی ره‌مه‌زانی ئه‌مساڵ تۆمار كرابێت.
له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تا ئێستا نزیكه‌ی 20 ژن له هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن كه‌سوكاریانه‌وه كوژراون یاخود كۆتاییان به ژیانی خۆیان هێناوه.