به‌رپرسانى توركيا: ده‌به‌په بودجه‌ى شاره‌وانييه‌كان بۆ چالاكى ناياسايى به‌كارده‌هێنن
به‌رپرسانی توركیا به‌توندی ره‌خنه له ره‌فتاره‌كانی پارتی هه‌رێمه دیموكراته‌كان ده‌به‌په ده‌گرن
K24 – هه‌ولێر:
به‌رپرسانی توركیا به‌توندی ره‌خنه له ره‌فتاره‌كانی پارتی هه‌رێمه دیموكراته‌كان ده‌به‌په ده‌گرن و ده‌ڵێن، شاره‌و‌انیه‌كانی ده‌به‌په بودجه‌ی شاره‌وانیه‌كان بۆ خزمه‌تگوزاری به‌كارناهێنن، به‌ڵكو بۆ چالاكی نایاسایی به‌كار ده‌هێنن.
هاوسەرۆکی شاره‌وانی شاری ئامه‌د فورات ئانلی له رێگه‌ی كوردستان 24ه‌وه وه‌ڵامی ئه‌و ره‌خنانه‌ی دایه‌وه و گوتی: ئه‌و تۆمه‌تانه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه، هه‌موو چالاكیه‌كانیشمان له‌چوارچێوه‌ی یاسادا بووه. هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، مه‌به‌ست له‌و تۆمه‌تانه، بۆ له‌باربردنی ده‌ستكه‌وته‌كانی كورده.