555 رۆژ به‌بێ دڵ ژیا
به‌وێنه و ڤیدیۆ
K24 - هه‌ولێر:
ستان لاركين, ته‌مه‌ن 24 ساڵان، به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كی جینی دڵه‌وه ده‌یناڵاند و پێویستی به چاندنی دڵێكی نوێ بوو.
دواتر ته‌ندروستی تێكچێدهچێت و پزیشكان له‌وه ده‌ترسان كۆتایی به ژیانی ستان بێت، ئه‌و گه‌نجه ده‌ڵێت: "تاكه رێگه بۆ رزگاربوونی ژیانم، په‌یداكردنی دڵێك ده‌ستكردبوو".
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پزیشكان بڕیاریاندا، دڵی ستان ده‌ربهێنن و له‌جێگه‌ی ئه‌و، ئامێری "Freedom Driver" كه كاری دڵ ده‌كات دایبنێن، ئه‌وه‌ش دڵێكی ده‌ستكرده و ده‌توانێت هه‌وای پاك بگوزێته‌وه و خوێن بۆ سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانی له‌ش بنێرێت.
ستان هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "نه‌مده‌زانی مرۆڤ بتوانێت به‌بێ دڵ بژی، له سه‌ره‌تادا ره‌زامه‌ندیم له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری ده‌رهێنانی دڵم نه‌دا، زیاتر له دوو هه‌فته بیرمكرده‌وه تاكو ئه‌و بڕیاره بده‌م".
دوای دانانی ئه‌و دڵه ده‌ستكرده، كه كێشه‌كه‌ی نزیكه‌ی 6 كیلۆگرامبوو، ده‌بوایه ستان، به‌به‌رده‌وامی له‌ناو جانتایه‌كه‌وه هه‌ڵیبگرێت.
ستان ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، له‌گه‌ڵ دڵه ده‌ستكرده‌كه‌ی ته‌واو راهاتبوو، ته‌نانه‌ت هه‌ندێكجار یاری باسكهشی ده‌كرد.
له مانگی ئایار/ مایۆی 2016، ستان توانی دڵێكی راسته‌قینه په‌یدا بكات و پزیشكانیش توانیان نه‌شته‌رگه‌ری چاندنه‌وه‌ی دڵه‌كه‌ی بۆ ئه‌نجام بده‌ن.
ستان لاركین كه باوكی سێ كوڕه، ئێستا ده‌توانێت بگه‌ڕێته‌وه ناو ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی و ده‌ڵێت: "ئێستا ناچار نیم جانتایه‌كی گه‌وره له پشتم بكه‌م بۆ ئه‌وه دڵم هه‌ڵبگرم".
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)