گرافیک... رێککەوتنی ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال

رێککەوتنەکە بە چاودێری نەتەوە یەکگرتووەکان بوو
رێککەوتنی ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال
رێککەوتنی ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال

K24 – هەولێر

لە 1/10/2020، بە دەستپێشخەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی عێراق، بە چاودێری راستەوخۆی نەتەوە یەکگرتووەکان رێککەوتنی ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال واژۆ کرا.

ئامانجی رێککەوتنەکە گەڕانەوەی ئارامی و سەقامگیری بوو بۆ شنگال و دەوروبەری، کە لە دوای هاتنی داعش لە ساڵی 2014ـەوە ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی شنگال ئاوارە بوون، بەهۆی ناسەقامگیری تائێستا نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە سەر زێدی خۆیان.

لە رێککەوتنەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، یەکەی کارگێڕی سنووری شنگال رێکبخرێتەوە و قایمقامێکی باش و بێلایەن بۆ قەزای شنگال دیاربکرێت، هاوکات هێزێکی هاوبەش ئاسایشی ناوچەکە بپارێزێت.