ئێران مۆتۆرسكلێتی كاره‌بایی به‌رهه‌م دێنێت
له تاران 1.5 ملیۆن مۆتۆرسكلێت له‌سه‌ر شه‌قامن
K24 – هه‌ولێر
ئێران مۆتۆرسكلێتی كاره‌بایی به‌رهه‌م دێنێت كه دیزاینه‌كه له زانكۆی پیشه‌سازیی ئه‌میركه‌بیر دروستكراوه و ده‌ست به به‌رهه‌مهێنانی بۆ بواری بازرگانی ده‌كرێت.
مۆتۆرسكلێتی كاره‌بای ئێرانی ساڵێك پێش ئێستا له‌لایه‌ن تیمێكی 25 كه‌سی كاری له‌سه‌ر كرا كه پاش لێكۆڵینه‌وه، دیزاین و تاقیكردنه‌وه، ده‌ست به به‌رهه‌مهێنانی بۆ كاری بازرگانی ده‌كرێت.
مۆتۆرسكلێته‌كه خێرایی 140 كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا هه‌یه و له ماوه‌ی 30 تا 45 خوله‌ك شه‌حنكردنی، توانایی رویشتنی دوو كاتژمێر هه‌یه و به‌پێچه‌وانه‌ی مۆتۆرسكلێتی به‌نزینی ده‌نگێكی زۆر كه‌می هه‌یه و بۆ هاتۆچوی ناو شار زۆر گونجاوه.
له تاران 1.5 ملیۆن مۆتۆرسكلێتی به‌نزینی له‌سه‌ر شه‌فام له هاتۆچودان، كه ساڵانه 120 ملیۆن تۆن دووكه‌ڵ و ماده‌ی ژه‌هراوی بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
به‌پێی ئامارێك، له شاری تارانی پایته‌ختی ئێران 47% مۆتۆرسوار بۆ رویشتنه سه‌ر كار مۆتۆرسكلێت به‌كار دێنن و بۆ 29% كه‌سی تریش ئامرازێكه بۆ بژیوی ژیان، ئه‌وانه‌ی دیكه‌ش بۆ ئامانجی وه‌رزش و خۆشگوزه‌رانی به‌كار دێنن.
مۆتۆرسكلێتی به‌نزینی هه‌شت به‌رامبه‌ر ئۆتۆمبیڵێكی به ستانده‌ری یۆرۆ 2 ژینگه پیس ده‌كات.