به هۆی سوتانه‌وه ژیانی كچێكی حه‌ڤده ساڵ له مه‌ترسیدایه
ده‌وترێت زڕدایكی سووتاندوویه‌تی

K24 – هه‌ولێر:
كچێكی ته‌مه‌ن 17 ساڵ به ناوی "ره‌یان" نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ به سووتاوی گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه‌ی ئێمرجێنسی تایبه‌ت به سوتان له هه‌ولێر.
په‌یامنێری كوردستان24 له هه‌ولێر له باره‌ی حاڵه‌ته‌كه‌وه رایگه‌یاند، گومانده‌كرێت ئه‌و كچه رووبه‌ڕووی توندوتیژی خێزانی بووبێته‌وه و ده‌گوترێت له لایه‌ن "زڕدایكییه‌وه سوتێنراوه".
به گوێره‌ی راپۆرتی پزیشكی %80ی جه‌سته‌ی ره‌یان سووتاوه و ئه‌گه‌ری مانه‌وه‌ی له ژیان لاوازه.
مامی ره‌یان قسه‌ی بۆ كوردستان24 كردووه و رایگه‌یاندووه، ره‌یان له ئیفادهیدا به پۆلیسی وتووه، كه خۆی ئه‌و كاره‌ی كردووه و سكاڵای له‌سه‌ر كه‌س نییه.
ره‌یان و خوشكێكی 11 ساڵ و دووبرای دیكه‌ی له ماڵه‌وه له‌گه‌ڵ باوكیان و ئه‌و زڕدایكهدا ده‌ژین، كه دوای كۆچی دوایی دایكیان بووه‌ته هاوسه‌ری باوكیان.
دایكی ره‌یان و خوشك و براكانی پێنج ساڵ له‌مه‌وبه‌ر كۆچی دواییكردووه.
باوكی ره‌یان رایگه‌یاندووه، ئه‌و كاته‌ی رووداوه‌كه روویداوه، له ده‌ره‌وه‌ی ماڵ بووه، زڕدایكهكهش وتویه‌تی له ده‌ره‌وه بوومه.
تا ئێستا كه‌س ده‌ستگیر نه‌كراوه و منداڵه‌كانی دیكه‌ش له ماڵه‌وه له گه‌ڕه‌كی 11ی ئاداری كه‌سنه‌زان ماونه‌ته‌وه و پوورێكی ره‌یان له نه‌خۆشخانه‌یه و چاودێری ته‌ندرووستی ره‌یان ده‌كات.