كازمی بڕیاری راسپاردنی پارێزگاری نه‌ینه‌وای بۆ راییكردنی كاروباری قائیمقامی شنگالی هه‌ڵوه‌شانده‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له ره‌وشی پارێزگای نه‌ینه‌وا رایگه‌یاند، مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكی حكومه‌تی عێراق په‌شیمان بووه‌ته‌وه له بڕیاری راسپاردنی پارێزگاری نه‌ینه‌وا به به‌ڕێوبردنی كاروباری قائیمقامی قه‌زای شنگال.
ئه‌و سه‌رچاوه ئاگاداره بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، دوای چه‌ند كاتژمێرێك له بڕیاری مسته‌فا كازمی بۆ راسپاردنی پارێزگاری نه‌ینه‌وا، نه‌جم ئه‌لجبووری تا كاروباری قائیمقامی شنگال به‌ڕێوه‌به‌رێت، بڕیاره‌كه هه‌ڵوه‌شێنراوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه له باره‌ی ورده‌كاری هۆكاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاره‌كه، هیچ زانیارییه‌كی نه‌خسته‌ڕوو.
جێگری پارێزگاری نه‌ینه‌وا، سیروان رۆژبه‌یانی له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24 رایگه‌یاندبوو، ئه‌مڕۆ كازمی ئه‌لجبووری راسپاردووه ئه‌ركه‌كانی قائیمقامی شنگال به وه‌كاله‌ت راپه‌ڕێنێت.
ده‌ركردنی ئه‌و بڕیاره و پاشگه‌زبوونه‌وه لێی له‌كاتێكدایه ره‌وشی ئه‌منی شنگال ناسه‌قامگیره و بوونی هێزه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان له سنووره‌كه كێشه‌ی بۆ راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه ئه‌منییه‌كانی سوپای عێراق درووست كردووه.