وەزارەتی بەرگری عێراق كۆنتڕۆڵكردنی تەواوی فەللوجەی راگەیاند

K24 - ھەولێر

وه‌زاره‌تی‌ به‌رگری‌ عێراق كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی‌ ته‌واوی‌ گه‌ڕه‌ك ‌و ناوچەکانی شارۆچکەی‌ فه‌للوجه‌ی‌ راگه‌یاند.

نه‌سیر نووری‌ گوته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ به‌رگری‌ عێراق رایگەیاند: "‌پرۆسه‌ی‌ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی‌ شارۆچکەی‌ فه‌للوجه‌ كۆتاییهاتووه ‌‌و ته‌واوی‌ گه‌ڕه‌ك‌ و ناوچەکانی شاره‌كه‌، له ‌چه‌كدارانی‌ داعش پاككراونه‌ته‌وه ‌‌و به‌مزوانه‌ هێزه‌ هاوبه‌شه‌كانی‌ عێراق به‌ ئاراسته‌ی‌ گه‌یاره‌‌ و شه‌رگات جوڵه‌یان پێده‌كرێت".

نەسیر نووری گوتیشی: "دوای‌ گرتنه‌وه‌ی‌ گه‌یاره ‌‌و شه‌رگاتیش، له‌ بێجییه‌وه‌ تاوه‌كوو ده‌گاته‌ نزیك شاری‌ مووسڵ ده‌كه‌وێته‌وه‌ ژێر كۆنتڕۆڵی‌ هێزه‌ عێراقییەکان".

پێشتریش حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوە کردبوو کە دوای چەند کاتژمێرێك تەواوی فەللوجە کۆنتڕۆڵ دەکرێتەوە، بەڵام هەر زوو ئەمە لە لایەن ئاشتۆن کارتەر وەزیری بەرگری ئەمریکا رەتکرایەوە.