گه‌رمیان.. كچێك به په‌ت كۆتایی به ژیانی هات
K24 – هه‌ولێر:
كچێكی قوتابی پۆلی 12ی بنه‌ڕه‌تی، ته‌مه‌ن (18 ساڵ)، ته‌رمه‌كه‌ی به هه‌ڵواسراوی دۆزرایه‌وه و پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند، حاڵه‌ته‌كه خۆ كوژی بووه.
مقدەم عه‌لی جەمال قدووری، به‌رپرسی راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان رایگه‌یاند، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە (28ی نیسان/ ئه‌پریڵی 2022)، لەگەڕەکی بنگردی قەزای کەلار کچێک بەناوی "أ. م. ص" لەدایکبووی 2004 پۆلی 12ی بنەڕەتی لەماڵی خۆیان خۆی هەڵواسی و گیانی لەدەستدا.
وتیشی: بەوتەی کەسوکاری هیچ کێشەیەکی نەبووە و نازانن بەچی هۆکارێک خۆی خنکاندووە.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، لەئێستادا لەپزیشکی دادوەری قەزای کەلار توێکاری بۆتەرمەکەی کراوەو بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان لەسەر رووداوەکە کردووه‌تەوەو دەستان بەلێکۆڵینەوە کردوە لەسەر هۆکاری خۆخنکاندنی ناوبراو.