سوپای پاسداران چەند ھاككەرێك دەستگیر دەكەن

K24 - ھەولێر

سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە راگەیەندراوێكدا دەڵێ، ھاككەری ژمارەیەك لە ماڵپەڕەرەكانی دەوڵەتیان دەستبەسەر كردووە.

ماڵپەڕی گەرداب بڵاوی كردەوە، كەسێك بەناوی مافیا ھاكینگ تیم كە تۆمەتبارە بەھاككردنی ماڵپەڕانی چەند زانكۆیەکی ئێران و تۆماری گشتی دەوڵەت و ماڵپەڕی كۆمپانیای پۆستی ئێران، دۆزرایەوە و دەستبەسەر كرا.

بەپێی راگەیەندراوەكەی سوپای پاسداران، بەھۆی لاوازی لە پاراستنی نھێنییەكان ئەو كەسە توانیویەتی ماڵپەڕەكان ھاك بكات و دەستی بە بەڵگەی نھێنی رابگات، بەڵام بەڵگەكانی بڵاو نەكردوونەتەوە.

پێشتر فەرماندەیەكی ئێران سعوودییەی بە ھەوڵدان بۆ ھاككردنی سەرچاوە ئینتەرنێتییەكانی ئێران تۆمەتبار كردبوو.

Fly Erbil Advertisment