نێچیرڤان بارزانی: هه‌رچى كێشه و ناكۆكى هه‌يه به‌لاوه‌ی بنێن
"خۆتان له هه‌ڵمه‌ت و په‌لامارى ميديايى و يهكترشكاندن بپارێزن"

K24 – هه‌ولێر:
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته كرد، تێیدا رایگه‌یاند، با جه‌ژن بۆ هه‌مووان له هه‌رێمى كوردستان و عێراق ببێته مايه‌ى خێر و خۆشى و كردنه‌وه‌ى ده‌رگايه‌كى ئاسووده‌يى و ئارامى و سه‌قامگيرى.
ده‌قی په‌یامه‌كه:
هاتنه‌وه‌ى جه‌ژنى ڕه‌مه‌زان به گه‌رمى له هه‌موو موسڵمانان له كوردستان، عيراق و جيهان پيرۆز ده‌كه‌م. هيواى جه‌ژن و پشوويهكى ئارام و ئاسووده بۆ هه‌مووان ده‌خوام.
جه‌ژن له كاتێكدا ده‌گه‌ڕێته‌وه كه دۆخى عيراق و هه‌رێمى كوردستان ئه‌وپه‌ڕى پێويستى به مانا و به‌هاكانى جه‌ژنه له لێبورده‌يى، ئاشته‌وايى، به‌خۆداچوونه‌وه و پێكهاتنهوهیه. بۆيه با هه‌موومان ئه‌م جه‌ژنه بكه‌ينه ده‌رفه‌تێك بۆ هاريكارى و لێكگه‌يشتن، تا له‌سه‌ر ئاستى عيراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ست له‌ناو ده‌ست، قه‌يران و ئاڵۆزييهكان تێپه‌ڕێنين و قۆناغێكى تازه‌ى پێكهوهيى ده‌ستپێ بكه‌ين، ده‌سكه‌وته‌كان و ئێستا و داهاتووى هه‌رێمى كوردستان بپارێزين.
له هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو كاتێك زياتر پێويستيمان به پێكهوهيى، تهبايى و يهكڕيزييه. بۆيه داوا له پارتى و يه‌كێتى وه‌ك دوو هێزى سه‌ره‌كى و هه‌موو لايه‌نه كوردستانييه‌كان ده‌كه‌م جه‌ژن بكه‌نه ده‌رفه‌تێك و له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌نديى باڵاى گه‌ل و وڵات، هه‌رچى كێشه و ناكۆكى هه‌يه به‌لاوه بنێن، خۆيان له هه‌ڵمه‌ت و په‌لامارى ميديايى و يهكترشكاندن بپارێزن. پێكه‌وه، يه‌كڕيز و ته‌با، هاريكار و هاوئاهه‌نگ بن تا له‌سه‌ر ئاستى عيراقيش پێگه و ڕۆڵ و كاريگه‌رييان هه‌بێت.
با جه‌ژن بۆ هه‌مووان له هه‌رێمى كوردستان و عيراق ببێته مايه‌ى خێر و خۆشى و كردنه‌وه‌ى ده‌رگايه‌كى ئاسووده‌يى و ئارامى و سه‌قامگيرى. جه‌ژن له هه‌مووان پيرۆز بێت، هه‌موو ساڵێك به خۆشى.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردسان
2022/5/1