ئەو چەکانە چیین کە پوتن هەڕەشەی پێدەکات و دەڵێت هەرگیز نەبینراون!
9 له گرنگترین ئهو چهكانه و تایبهتمهندییهكانیان و شێوازی دروستكردن و بهكارهێنانی لهو راپۆرتهدا بزانه

K24- هۆڵهندا:
پوتن هۆشداری دەداتە رۆژئاوا و باس لە چەکی نهێنی دەکات، کە هیچ کەسێك نییەتی، کامانەن ئەو چەکانەی مووشەکی دوورمەودای کیشوەربڕ و خێراییان زیاتره لەخێرایی دەنگ، مووشەکی (طوربيدات خارقة وقنابل استراتيجية)، چەکی کیمیایی و ناوەکی؟ کامانەن ئەو چەکە نهێنیانەی لەبەردەستی رووسیادا هەن؟
پوتن هەڕەشەدەکات، لەکاتێکدا رووسیا بکەوێتە ژێر هەڕەشە، بە هەموو ئەو ئامرازانە بەرپەرچی دژەکانی دەداتەوە، بەو جۆرە ڤلادمیر پوتن لە سەرەتای هێرشکردنی بۆ سەر ئۆکرانیا، هۆشداری لە بەکارهێنانی چەکی ناوەکی دەدات دواتر لەگەڵ چوونە پێشەوەی رۆژانی شەڕ لەو بڕیارەی پەشیمان بوویەوە و لەلایەن ههواڵگری رۆژئاواشەوە دڵنیایی دوورکەوتنەوەی ئەو ئەگەرە درا.
لەم چەند رۆژەدا دووبارە ڤلادمیر پوتن، هەڕەشەکانی چڕکردۆتەوە و رۆژئاوا له ئهگهری هاوکاریكردنی زیاتری ئۆکرانیا بە چەك و تەقەمەنی و پێداویستیەکانی شەڕ لەلایەن وڵاتانی نەیارەوە ئاگادار دهكاتهوه. لە وتەیەکیدا لە پەرلەمانی وڵاتەکەی رایگەیاند: ئەگەر کاسانێك لە دەرەوە دەیانەوێت خۆیان لە کێشەی ئۆکرانیاوه بگلێنن و هاوکاری کیێڤ بکەن و ببێنە هەڕەشه بۆ سەر مۆسکۆ، وەڵامێكی خێرامان بۆیان دهبێت.
دیمیتری بیسکۆڤ، گوتەبێژی کرملین گوتی: با هەموو لایهك بزانن، هاوکاریکردنی ئۆکرانییەکان لەشەڕدا بەچەك و تەقەمەنی و خۆپارێزی لەلایەن وڵاتانی دیكهوه، دەبێتە هۆکاری هەڕەشەیەکی راستەوخۆ بۆ سەر مۆسکۆ، لەهەمانکاتدا ئاسایشی ئەوروپاش دەخاتە مەترسیەوە.
بەڵام کامانەن ئەو چەکە نهێنی و کوشندانەی رووسیا هەیەتی و هەڕەشەی پێدەکات؟
سارمات
مووشەکی کیشوەربڕ، کە نزیکەی 18هەزار کیلۆمەتر دوور دەڕوات و قورسایی 200 تهنە و بە چەندین جۆری کڵاوەی جەنگی ئامادەکراوە، بەپێی نەخشەسازەکانی ئەو جۆرە مووشەکە، توانای بەرزی تێپەڕاندنی هێزی پارێزەر و کۆنترۆڵەکانی (رادار)ی ئەمهریکای هەیە، هەر بۆیە پوتن هۆشداری دەدات و گوتی: دوژمنان دەبێت دووجار بیربکەنەوە پێش ئەوەی دژایەتی مۆسکۆ بکەن و موشەکەکەی بە شهیتانی2 ناوبرد كه به فهرمی ناوی (RS28)ـە.

ئاڤانگارد
وەك چۆن لەهەندێك کاتدا روودەدات، رووبەڕووی کێشەی بەرەوپێشخستن بووهتەوە، ئامێرێکی ستراتیجی خاوەن هێزێکی گەورەی جووڵانەوەیە. شێوەی ئاراستەکردنی جیاوازە لە مووشەکی کیشوەربڕ، خێرایی لە خێرایی دەنگ زیاترە و لە دووری 6000 کیلۆمەتر توانای گەیشتنی بە ئامانج هەیە، هەڵگری کڵاوەی ناوەکیی و تەقلیدییە، نزیکەی ساڵێکە خراوەتە بواری بەکارهێنانەوە.

پۆسێیدۆن
بریتییە لە تۆربیدێکی پێشکەوتوو، ناسراوە بەناوی حالەتی 6 و تایبەتمەندی لەیەکچووی لەگەڵ درۆنی ژێر ئاو هەیە، بۆ لێدان یان بە ئامانج گرتنی کەشتییە دەریاییەکان دیزاینكراوه، هەروەها دیارخهری سنووری دوژمن و کڵاوهی ئەتۆمیی لەسەرە. لە قوڵایی هەزار مەتر و بە خێرایی 70 گرێ (بەرامبەر نزیکەی 129,64 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا) دەبڕێت. سهنتهرفیوچی پهروانهداری لەگەڵە، کە زۆر زحمەتە رێی پێبگیرێت و هێشتا نەخراوەتە بواری کارپێکردنەوە.

بورا ڤێستینگ
مووشەکی کروز، هەروەها ئەویش هەر بە وزەی ئەتۆمی کاردەکات، مهودای ههڵدانی تا گهیشتن به ئامانج به 1000 تا 2000 کیلۆمەتر خەمڵێنراوە، جۆری هاوێشتنی لە بەرزایی نزمدایە و رووسەکان لەسەر بارهەڵگری تایبەت کاریپێدەکەن و ئاماژە بە سەختی راگرتنی دەکرێت، ئەو مووشەکە لەکاتی تاقیکردنەوەیدا له ساڵی 2019 بووە هۆی کوشتنی هەندێك لە تەکنیکكارهكان لەکاتی تاقیکردنەوەی سیستمەکەدا.

كينجال
مووشەکێکە خێرایی لەسەرووی خێرایی دەنگەوەیە و لەشەڕی دژ بە ئۆکرانیا بەکارهاتووە، ئەو چەکە لەڕێگهی فڕۆکەی جەنگی یان فڕۆکەی هێرشبەری Tu23 بەکار دەهێندرێت، کە خێراییەکەی دە جار ئهوهندهی خێرایی دەنگە و مەودای کاریگەریشی تا 2000 کیلۆمەترە، گۆڕانکاری بەسەر کارپێکردنیدا دەهێندرێت و به وزهی ناوهكی و كلاسیكی بارگاویكراوه.

زیرکۆن
ئامێرێکی دیكهی خێرایی لەسەرووی خێرایی دەنگە و مهودای ههڵدانی تا گهیشتن به ئامانج، له 500 تا 1000 کیلۆمەترە، بەپێی بۆچوونی پسپۆران، دەکرێت دژی ئامانجە گەورە زەمینییەکان و دژی رێکخراوە جەنگییە ئاویەکانیش بەکاربهێنرێت. لەکۆتایی مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوو، هێزی چەکداری رووسیا تاقیکردنەوەیەکیان بەو مووشەکانە کرد، بە هاویشتنی 10 مووشەك و 2 مووشەکی دیكهی ژێر دەریایی. ئەمەش بە بڕوای کرملین، داهێنانێکی زۆر گەورەیە لە مێژووی وڵاتهكهیاندا و هەنگاوێکی سەرەکییە بۆ زیادکردنی توانای خۆ پارێزی.

فاب – 3000
دیزاینی سۆڤیێتییە و ساڵی 1946 پێشنیازکراوە، فاب – 3000 قورسایی 3 تهنە و هەڵگری 1400 کیلۆ تەقەمەنیە و توانای وێرانکردنی 50 مەتری هەیە و پارچەکانی توانای گەیشتنیان بە دووری 260 مەتر هەیە، تایبەت بۆ وێرانکردنی ناوچە پیشەسازییەکان و باڵەخانە و شوێنە گشتییەکان دروستکراوە. دوورنییە رووسەکان بیانەوێت بۆ بهندهری ماریۆپۆل و کارگەی ئاسنی ئازۆڤستال بەکریبهێنن، لەو شوێنەی تونێلە ژێر زەمینییەکان لەلایەن هێزی بەرگری ئۆکرانیاوە بەکار دەهێنرێت، چەکێکی بەهێزی كلاسیكی دژی تونێلە ژێر زەمینیەکانە و رووسەکان لە ساڵانی هەشتاکانی سەدەی رابردووش لە ئەفغانستان بەکاریانهێنا.

چەکی کیمیایی و بایۆلۆجی
چەکێکی وێرانکارە بەهۆی تایبەتمەندی و گرێدراوی بە تەقاندنەوەی گاز و گازی ژەهراوی، کە توانای بڵاووبوونەوەی خێرای شوێنی ئامانجهكهی هەیە، لەو ساڵانەی دواییدا بە هاوکاری رووسیا رژێمی ئەسەد لە سووریا دژی نەیارەکانی بەکاریهێنا، ئەوەیە کە ههواڵگری ئەموریکی و بەریتانی ترسیان لەبەکارهێنانی چەکی کیمیایی و مادەی خنکێنەری کلۆر هەیە لەلایەن پوتنەوە دژی هێزی بەرگری ئۆکرانیا و تێکشکاندنیان، یان بەکارهێنانی چەکی بایۆلۆجیس وەك "الجمرة الخبيثة" یان "جمرة".
چەکی ناوەکی تەکتیکی
هەردوو لایەنی کیێڤ و واشنتن، بەڕوونی ئەوەیان گوتووە، ئەگەری بەکارهێنانی چەکی ناوەکی لەمکاتەدا بەدوور دەزانرێت و هیچ ئاماژەیەکیش بۆ بەکارهێنانی نییە، ولیام بورنس، سەرۆکی سی ئای ئەی رایگەیاندووە، '' نابێت ئەگەری بەکارهێنانی چەکی ناوەکی لەلایەن پوتنەوە بەجدی وەرنەگیرێت''، بەپێچەوانەوە، ئەوە ستراتیجیهتی شەڕی ساردە، کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمهریکا و رووسیا دەیانتوانی راستەوخۆ لە وڵاتەکانی خۆیانەوە بهرامبهر به یهكتر بهكارهێنن، ئەوەش وەك خۆپارێزی بەکاریاندەهێنا.
H.B