پارێزگاى ئه‌نبار: 40 هه‌زار ئاواره‌ى فه‌لوجه له‌به‌رده‌م مه‌ترسى كاره‌ساتێكى مرۆيدان
و به بێ هه‌بوونى هيچ پێويستييه‌كى ژيان له چۆڵه‌وانى و ناوچه بيابانييه‌كاندا ژيان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى ئه‌نبار رايگه‌ياند، زياتر له 40 هه‌زار هاووڵاتى نيشته‌جێى شارى فه‌لوجه ماڵ و حاڵى خۆيان به‌جێهێشتووه و به بێ هه‌بوونى هيچ پێويستييه‌كى ژيان له چۆڵه‌وانى و ناوچه بيابانييه‌كاندا ژيان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
ئه‌ندامى ليژنه‌ى ئه‌منى له ه‌ئنجوومه‌نى پارێزگاى ئه‌نبار راجع به‌ره‌كات عيساوى گوتى: 40 هه‌زار هاووڵاتى فه‌لوجه ئێستا له ره‌وشێكى ناهه‌موارى مرۆييدان و ئه‌وان رووبه‌ڕووى كاره‌ساتێكى گه‌وره‌ى مرۆيى بوونه‌ته‌وه چونكه له ناوچه بيابانييه‌كاندا له هه‌موو پێويستييه‌كى سه‌ره‌كى ژيان بێبه‌شن.
عيساوى روونيشيكرده‌وه، ئه‌و هاووڵاتيانه به ده‌ست نه‌مانى ئاو و خۆراكيانه‌وه ده‌ناڵێنن و سه‌رجه‌ميان پشتيان به‌و كۆمه‌كه به‌ستووه كه له لايه‌ن خه‌ڵكى ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌ريانه‌وه پێشكه‌شيان ده‌كرێت.
سوپاى عێراق له كۆتايى مانگى رابردوودا پرۆسه‌ى سه‌ربازى بۆ رزگاركردنى شارى فه‌لوجه له ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعش ده‌ستپێكردووه.
تا ئێستا سوپا و هێزه ئه‌منييه‌كان توانيويانه بگه‌نه چه‌ند ناوچه‌يه‌كى ناو فه‌لوجه به‌ڵام تا ئێستا نه‌يانتوانيوه به ته‌واوى شاره‌كه رزگار بكه‌ن.