دژى ئيسلامييه‌كانى توركيا خۆپيشاندان ئه‌نجامدرا
ئيسلامييه‌كانى ئه‌سته‌مبوڵ هه‌ڵيانكوتايه سه‌ر يانه‌يه‌كى مه‌ى خواردنه‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
له ئه‌سته‌مبوڵ، هێزه ئه‌منييه‌كان به زه‌برى هێز بڵاوه‌يان به‌و خۆپيشاندانه كرد، كه به سه‌دان نه‌يارى ئاينيى و لايه‌نه ئيسلامييه‌كان دژى ئيسلامييه‌كان ئه‌نجامياندا.
هێزه ئه‌منييه‌كان ئاو و گازى فرمێسكڕژێن و فيشه‌كى پلاستيكيان بۆ بڵاوه‌پێكردنى خۆپيشانده‌ران به‌كارهێناوه.
خۆپيشاندانه‌كه له گه‌ڕه‌كى جيهانگيرى ناوه‌ڕاستى ئه‌سته‌مبوڵ ئه‌نجامدرا و هێزه ئه‌منييه‌كان بڵاوه‌يان پێكرد.
خۆپيشانده‌ران دژى پارته‌كه‌ى ئه‌ردۆغان، واته پارتى داد و گه‌شه‌پێدانى ئيسلامى توركيا و سه‌رۆك كۆمارى وڵاته‌كه‌يان كه دامه‌زرێنه‌رى ئه‌و پارته ئيسلامييهيه ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، هوتافيان ده‌كێشا و ئه‌ردۆغانيان به دز و بكوژ وه‌سفده‌كرد.
ئه‌و خۆپيشاندانه له وه‌ڵامى ئه‌و هێرشه‌دا هات كه 20 كه‌سى سه‌ر به ئيسلامييه‌كانى توركيا شه‌وى هه‌ينى هه‌ڵيانكوتايه سه‌ر بازارى فيلفيت ئينديگراوند له گه‌ڕه‌كى تۆپخانه و به‌وانه‌ى له‌و بازاره بووبوون وتبوويان ئێوه له كاتى ره‌مه‌زان چى ئه‌كه‌ن لێره و خێرا ده‌رچن.
ئه‌و ميوانانه گوێيان له نوێترين ئه‌لبوومى گۆرانى تيپى ريديۆهيدى بريتانيى گرتبوو.
هێرشبه‌ره‌كان هه‌موو كه‌لوپه‌ل و پێويستييه‌كانى مه‌ى خواردنه‌وه‌يان تێكشكاندبوو.