سلێمانی.. پیاوێك 15 چەقۆ لە هاوسەرەکەی دەدات
ژنەکە پێشتر داوای جیابوونەوەی لە هاوسەرەکەی کردووە
K24 - هەولێر:
لە گەڕەکی زەرگەتەی شاری سلێمانی، ژنێکی تەمەن 25 ساڵ لەلایەن هاوسەرەکەیەوە هێرش دەکرێتە سەری و 15 چەقۆی لێدەدرێت.
راستەوخۆ دوای رووداوەکە ژنەکە گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی شار و نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدراوە.
کەسوکاری ژنەکە باسیان لەوە کرد، خوشکەکەیان حەوت مانگە لەگەڵ هاوسەرەکەی کێشەی هەیە و لە دادگا داوای جیابوونەوەی لە هاوسەرەکەی کردووە.
بە گوێرەی زانیاریەکانی کەسوکاری ژنەکە، هاوسەرەکەی پێشتریش بەهۆی تەندوتیژی خێزانیەوە دەستگیرکراوە و دواتر بە کەفالەت ئازاد کراوە.
رائید راز فریا، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندووتیژی دژی ژنان لە سلێمانى رايگەیاند، ئەو دوو هاوسەرە پێشتر کێشەیان هەبووە، ژنەکە داوای جیابوونەوەی کردووە و رووداوەکەش کاتژمێر دووی دوێنێ شەو روویداوە، ئەو ژنە لە ماڵی دایکی بووە و هاوسەرەکەی رۆشتووە لەوێ بە چەقۆ لێیداوە.
لەبارەی تەندروستی ژنەکەشەوە، ناوبراو گوتی: "لە ئێستا تەندروستی ژنەکە جێگیرە."