خراپترين ده‌ستدرێژيكارى سه‌ر منداڵان ده‌ستگيركرا

ريتچارد هاكل، نازناوى خراپترين ده‌ستدرێژيكارى سه‌ر منداڵانى بريتانياى پێ بڕاوه‌. ئه‌و تاوانبار كرا به‌ ئه‌نجامدانى تاوانى ده‌ستدرێژى بۆ سه‌ر 71 منداڵ و به‌و هۆيه‌وه‌ هه‌تا هه‌تايه‌ خرايه‌ زيندانه‌وه‌.

K24 – هه‌ولێر:

ئاژانسى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تاوانى نيشتمانى له‌ بريتانيا له‌ به‌ياننامه‌يه‌كدا رايگه‌يان له‌ 19ى ديسه‌مبه‌ر/ كانوونى يه‌كه‌مى 2014 توانيان له‌ فڕۆكه‌خانه‌ى گاتويك تۆمه‌تبار ده‌ستگير بكه‌ن له‌ كاتێكدا له‌ ماليزياوه‌ ده‌گه‌ڕايه‌وه‌ بۆ بريتانيا و له‌ ناو كۆمپيوته‌ره‌كه‌يدا 20 هه‌زار وێنه‌ى نالايه‌ق و ناشياوى منداڵان هه‌بووه‌.

ئه‌وه‌ى هاكل له‌ ده‌ستدرێژيكارانى ديكه‌ جياكردبوويه‌وه‌ ئه‌وه‌بوو، كه‌ رێبه‌رێكى تايبه‌تى 60 لاپه‌ڕه‌يى بۆ يارمه‌تيدانى ئه‌وانه‌ى ده‌يانه‌وێت ده‌ستدرێژى بكه‌نه‌ سه‌ر منداڵان ئاماده‌ كردبوو.

ئاژانسه‌كه‌ ئه‌وه‌شى خستبوه‌ڕوو، كه‌ ناوبراو له‌ ماليزيا و كه‌مبۆدياش تاوانى له‌و جۆره‌ى ئه‌نجامداوه‌.

جيمس ترينور، له‌ فه‌رمانده‌يى پاراستنى منداڵان له‌ ئيستغلالى ئينته‌رنێتى رايگه‌ياند، هاكل ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه‌ هه‌وڵيداوه‌ متمانه‌ى كۆمه‌ڵگه‌ به‌ ده‌ستبهێنێت و ئه‌و متمانه‌شى به‌كارهێناوه‌ بۆ ئيستغلالكردنى منداڵان.