توركيا ئيدانه‌ى سزادانى محه‌ممه‌د مورسى ده‌كات
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركيا، بڕيارى دادگايه‌كى ميسرى له دژى محه‌ممه‌د مورسى سه‌رۆكى له‌كارلادراوى ميسر ئيدانه‌كرد.
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركيا، بڕيارى دادگايه‌كى ميسرى له دژى محه‌ممه‌د مورسى سه‌رۆكى له‌كارلادراوى ميسر ئيدانه‌كرد.
له ميسر سه‌رۆكى له‌كار دوورخراوهى وڵات محه‌ممه‌د مورسى به تۆمه‌تى هه‌بوونى په‌يوه‌ندى له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ردا، سزاى زيندانى هه‌تا هه‌تايى به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركيا له به‌ياننامه‌يه‌كدا به توندى ئه‌و بڕياره‌ى دادگاى ميسرى ئيدانه كردووه و رايگه‌ياندووه، محه‌ممه‌د مورسى به رێگه‌يه‌كى ديموكراتيانه هاتبووه سه‌ر كورسى ده‌سه‌ڵات و بڕوامان وايه ئه‌و بڕياره خزمه‌تى به‌ديهێنانى ئاشتيى و سه‌قامگيرى ميسر ناكات.
رۆژى شه‌ممه دادگاى تاوانه‌كانى قاهيره محه‌ممه‌د مورسى سه‌رۆكى لهكاردوورخراوهى ميسرى به‌وه تۆمه‌تبار كرد، گوايه په‌يوه‌ندى به قه‌ته‌ره‌وه كردووه و زانيارى ههستيارى پێداوه به‌و هۆيه‌وه سزاى زيندانى هه‌تا هه‌تايى به‌سه‌ردا سه‌پاند.