كفری.. باندێك به فێڵ بڕی 10 ملیۆن دینار له چوار برا ده‌به‌ن
"به فێڵی كڕینی ژماره‌یه‌ك سپلیت، بۆ ناوچه‌یه‌كی دووره‌ده‌ست بردوویانن و دواتر هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن‌یان لێكردوون و پاره‌كه‌شیان لێسه‌ندوون"
K24 - هه‌ولێر:
باندێك دزیكردن له گه‌رمیان بڕی 10 ملیۆن دیناریان بۆ له چوار برای كاسبكار ده‌به‌ن، كه پێشتر ته‌له‌فۆنیان بۆ كردوون و پێیانگوتوون، وه‌رن ژماره‌یه‌ك زۆر سپلیتتان پێده‌فرۆشین.
هاووڵاتییه‌كی قه‌زای كفری به كوردستان24ی راگه‌یاند، كه‌سێك ته‌له‌فۆنی بۆ كردووه و پێی گوتووه 125 سپلیتت پێده‌فرۆشین، كه هی كۆمپانیایه‌كی نه‌وت، ئه‌و هاووڵاتییه چوار كوڕی خۆی ناردووته چه‌مچه‌ماڵ بۆ ئه‌وه‌ی سپلیته‌كان بكڕن.
گوتیشی: كوڕه‌كانم بڕی 10 ملیۆن دیناریان پێبووه، كه چوونه‌ته لای ئه‌و كه‌سانه‌ی گوایه سپلیتمان پێده‌فرۆشن، ده‌مانچه‌ی له‌سه‌ر سه‌ری دانراوه و ئازار دراون، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پاره‌یان پێبده‌ن، دوای ئه‌وه‌ش پاره‌كه‌شیان بردووه
ئه‌و هاووڵاتییه‌كه‌ی كفری ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، كوڕه‌كه‌ی بینیویه‌تی كه یه‌كێك له ئه‌ندامه‌كانی بانده‌كه له پاره دزراوه‌كه، دزی له بانده‌كه‌ی خۆی كردووه، هه‌موو پاره‌كه‌ی نه‌خستووه‌ته كیسه‌ی بانده‌كه‌ی خۆیان و هه‌ندێكی ده‌خسته گیرفانی خۆی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌و دزی و فێڵكردنه یه‌كه‌مجار نییه، پێشتریش كه‌سێكی دیكه هه‌ر له كفری كه خاوه‌نی كێڵگه‌ی په‌له‌وه‌ره، په‌یوه‌ندی پێوه‌كراوه بۆ كڕینی مریشك و دواتر پاره‌كه‌ی لێسه‌ندراوه.