له ته‌مه‌نی 68 ساڵی ده‌بێته‌وه قوتابی
چیرۆكی پیاوێكی نیپالی و خه‌ونی ته‌واوكردنی خوێندن
K24 - هه‌ولێر:
پیاوێكی نیپالی، له ته‌مه‌نی 68 ساڵی بڕیارده‌دات، بگه‌ڕێته‌وه قوتابخانه و ده‌یه‌وێت جارێكی دیكه هه‌وڵی ته‌واوكردنی خوێندن بدات.
دۆرگا كامی، كه به منداڵی به‌هۆی نه‌دارییه‌وه وازی له خوێندن هێناوه، ئێستا به‌و ته‌مه‌نه‌وه ده‌یه‌وێت قوتابخانه ته‌واو بكات و سووریشه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ونه‌كه‌ی بهێنێته دی و ببێته مامۆستا.
كامی رۆژانه به گۆچانه‌وه یه‌ك كاتژمێر رێگه ده‌بڕێت، بۆ ئه‌وه‌ی بگاته قوتابخانه و ئه‌و ئێستا له پۆلی ده‌یه‌م، له ته‌نیشت ئه‌و قوتابییانه داده‌نیشێت، كه ته‌مه‌نیان 14 و 15 ساڵان ده‌بێت.
كامی شه‌ش منداڵی هه‌یه و باپیره‌ی 8 نه‌وه‌یه، یه‌كێك له مامۆستاكانیشی ده‌ڵێت: "ئه‌وه یه‌كه‌مجار وانه به قوتابییه‌ك ده‌ڵێمه‌وه كه له ته‌مه‌نی باوكمدایه".
هاوپۆلانی كامی له قوتابخانه به "با" بانگی كامی ده‌كه‌ن، كه به زمانی نیپالی واته "باوك".
ئه‌و دهش‌ڵێت: "بۆ ئه‌وه ده‌چمه قوتابخانه تا خه‌مه‌كانم له بیر بكه‌م و ئه‌و ته‌نیاییه‌م له‌بیر بچێته‌وه كه دوای كۆچی دوایی هاوسه‌ره‌كه‌م تووشی بوومه".
وێنه‌گری كه‌ناڵی "BBC", له باره‌ی كامی ده‌ڵێت: "كه‌سایه‌تییه‌كی به‌هێزی هه‌یه و پیاوێكی دانايه, سووره له‌سه‌ر ته‌واوكردنی خوێندنه‌كه‌ی، به‌ڵام هه‌ستم به ئازاری ته‌نیاییه‌كه‌ی ده‌كرد".
ئه‌و پیاوه به‌ته‌مه‌نه، له‌سه‌رجه‌م چالاكییه‌كانی قوتابخانه‌دا، هاوشێوه‌ی قوتابییه‌كانی دیكه به‌شداری ده‌كات، وه‌كو وه‌رزش و به‌تایبه‌تیش یاری باله.
كامی ده‌یه‌وێت تا ئه‌و رۆژه‌ی ده‌مرێت بخوێنێت و قوتابی بێت، هه‌روه‌ها ببێته هانده‌رێك بۆ هاوشێوه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر ئاسته‌نگی ته‌مه‌ن و به ساڵاچووندا، زاڵ بن.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)